ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

باران بارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسێك دەڵێت، “ناوچە جیاجیاكانی عیراق لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، بارانبارین بەخۆوە دەبینن”.

سادق عەتیە، شارەزا لە بواری كەشناسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە، “پێشبینی بارانبارین لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لە ناوچەكەمان نزیك دەبێتەوە و چەند بەشێك لە وڵات نەك هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە، وێڕای بارانبارین لە وڵاتەكانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە توركیا و باكووری سعودیە”.

بە وتەی سادق عەتیە، “هەورە بەرزەكان بەردەوام دەردەكەون، ئەوەش بەهۆی گۆڕینی ئاڕاستەی هەوا لە چینەكانی سەرەوە بەرەو ئاڕاستەی خۆرئاوا، ئەمەش شێداری ستونی لەگەڵ خۆی دێنێت، كە دەبنە مایەی دروستكردنی پەڵە هەورەكان لە ئاسمان وەك چۆن لەم چەند ڕۆژەدا بەدی كران”.

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی هەڵشۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی باران بارینەوە بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكەدا نوسیویەتی”سەنتەری كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك دەكەوێتە سەر ناوەڕاستی عێراق، كاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكانمان”.

هەروەها نوسراوە”ئەمشەو بارانبارین لە كاتەكانی درەنگانی شەودا لە بەشێك لە ناوچەكانمان دەست پێدەكات، ئاستی بارانبارینەكە لەسەر بەشەكانی باشووری هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، بە تایبەتی بەشێك لە (ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای سلێمانی)، لە كاتی زیادبوون و بەهێزبوونی كاریگەریی ئەم شەپۆلە، پێشبینی دەكرێت ئاستی باران بۆ بارانی بە لێزمە بگۆڕدرێت لە ناوچەكانی ئاماژەپێكراو، هەروەها لەكاتی بارانبارینی بەلێزمەدا، ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقەش هەیە”.

لە بەشێكی دیكەدا نوسراوە” لە درەنگانی شەوی سبەی سێشەممەدا، كاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، بەڵام لەسەر ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە كاتێكی زووتر كۆتایی دێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگا دهۆك باریووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان