ئۆکراینا دۆخی لەناكاوی ئاسمانی ڕاگەیاند



دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا دۆخی ئاگادارکردنەوەی ئاسمانییان لە سەرجەم ناوچەكانی خاکی وڵاتەكە ڕاگەیاند، ئەوەش بەپێی داتاکانی نەخشەی ئەلیکترۆنی هۆشداری ئاسمانی وەزارەتی گۆڕانکاری دیجیتاڵی ئەو وڵاتە.

بەپێی هۆشدارییە لەناكاوەكە، ڕەنگی سوور لەسەر نەخشەی ئۆکراینا زاڵ بووە بەسەر هەموو ناوچەکانی وڵاتەكەدا و وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠.٠٩ باری ئامادەباشی ڕاگەیەندراوە.

دەسەڵاتدارانی سەرجەم پارێزگاکانی ئۆکراینا و کیێڤی پایتەخت، کارکردنی ئاگادارکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانیان پشتڕاستکردەوە.

وڵاتێك توندترین یاسا لەدژی جگەرەكێشان دەردەكات
پێت وڵاتێك توندترین یاسا لەدژی جگەرەكێشان دەردەكات
بەڤیدیۆ، بارانی بەلێزمە و لافاو لە مەككە
دوات بەڤیدیۆ، بارانی بەلێزمە و لافاو لە مەككە
پەیوەندیدر