کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست



ڕۆژی یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هاتنی کەشتی فڕۆکە هەڵگری دوایت دی ئایزنهاوەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاگەیاند وەک بەشێک لە بەهێزکردنی پێگەی ناوچەیی خۆی.

فەرماندەکە لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X”، ڕایگەیاند، گروپەکەی دوایت ئایزنهاوەر گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وەک بەشێک لە بەهێزکردنی زیاتری پێگەی ناوچەیی خۆی.

گروپەکە پێکهاتووە لە کەشتیی فڕۆکە هەڵگر و مووشەکی ڕێنماییکراو USS Philippine Sea (CG 58)، موشەکی ڕێنمایی کراوی تێکدەر USS Mason (DDG 87) و Destroyer Squadron (DDG 107)، باڵە ئاسمانی هەڵگرەکان (CVW) 3 لەگەڵ نۆ فەوجەکەی و فەرماندەی جەنگی زانیاری.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری دوایت ئایزنهاوەر لەگەڵ کۆمەڵە کەشتییە یاوەریەکەی، پەیوەندی بە کەشتی فڕۆکە هەڵگری جیراڵد فۆردەوە دەکەن، کە واشنتۆن دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەکەدا جێگیری کرد.

ناردنی ئەو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە بە پێی ئەوەی کە مانگی ڕابردوو لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، “لە چوارچێوەی ڕێگریکردن لە کردەوەی دوژمنکارانەدایە لە دژی ئیسرائیل یان هەر هەوڵێک بۆ فراوانکردنی شەڕ”.

بەپێی ئامارێک کە حەماس ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ٩ هەزار و ٤٨٨ کەس لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین و سێ هەزار و ٩٠٠ منداڵی تێدایە.

“بایکۆت ئەرکێکی زانستی و ئەخلاقییە”
پێشت “بایکۆت ئەرکێکی زانستی و ئەخلاقییە”
سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا شکستی هێنا
دواتر سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا شکستی هێنا
ەیوەندیدار