سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا شکستی هێنا



کەمال کڵچدارئۆغڵو لە هەژدەیەمین کۆنگرەکەی پارتی گەلی کۆمارییدا شکستی هێنا و نەیتوانی متمانەی حزبەکەی بۆ سەرۆکایەتی گشتیی حزبەکە بەدەستنهێنیت.

شەوی ڕابردوو لە هەژدەیەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماریی کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەچوو.

لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا هیچکام لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، بەڵام لە خولی دووەمدا ئۆزگور ئۆزەل بە بەدەستهێنانی 812 دەنگ بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵودا سەرکەوت کە 536 دەنگی بەدەستهێنابوو.

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی فراکسیۆنی “جەهەپە”یە لە پەرلەمانی تورکیا و توانی کۆتایی بە سەردەمی کڵچدارئۆغڵو بهێنیت کە ماوەی 13 ساڵ سەرۆکی گشتی پارتەکە بوو.

 

کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پێشت کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عێراق کاروانی سێیەمی هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕەوانە کرد
دواتر عێراق کاروانی سێیەمی هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕەوانە کرد
ەیوەندیدار