ئەمشەو بەفر دەبارێت



بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و هاتنی بڕێک شێی دەریای سوور شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئاسمانی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی گۆڕاوە بۆ ھەورێكی تەواوی نزم و بارانێكی كەم و پچڕ پچڕ لەھەندێ ناوچەدا ھەیە.

ڕاشیگەیاند، لەكاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ تا بەرەبەیانی سبەی لەم مەودایەدا ڕێژەی بارانبارینەكە زیاتر ئەبێت بەشێوەی بارانێكی لەسەرخۆ و مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناوچە شاخاویەكان بارانێكی زۆرتریان ئەبێت لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا.

بەڤیدیۆ، بارانی بەلێزمە و لافاو لە مەككە
پێشت بەڤیدیۆ، بارانی بەلێزمە و لافاو لە مەككە
حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر 400 ملیارەكەی بەغدا دەدات
دواتر حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر 400 ملیارەكەی بەغدا دەدات
ەیوەندیدار