ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ هۆکاری جیاواز کە گەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆکاری جیاوازە کە گەر وریانەبیت و بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ و پێویستە زوو ڕێگەی پێبگریت:

 

– خەفەت و قەلەقی و ڕاڕایی

– ژیانکرد لە کەش و هەوای خراپ و تۆزاویی

– بەپیی توێژینەوەیەک جیابونەوە ئەگەری سەکتەی دڵ بەڕێژەی ١٨٪ بەرز دەکاتەوە

– دووگیان و ١٢ هەفتە پاش منداڵبوون ئەگەری سەکتە زیاد دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندرووستی خۆتبیت

– توڕەیی هۆکارێکی کاریگەرە و تا ٢ کاتژمێر پاش توڕەیەکە ئەگەری سەکتە ٨ جار زیاترە لە کاتی ئاسایی

– سەرمای زۆریش ٧٪ ئەگەری سەکتە زیاد دەکات

– خەوزڕان و نەخەوتن لە شەواندا و بەبونی خەوی تەندرووست ئەگەری سەکتە بۆ ٤٥٪ بەرز دەکاتەوە.

– ئەوانی جگەرە دەکیشن ٣ هێندە زیاتر ئەگەری سەکتەی دڵیان لەسەرە

ریکلام

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەیت بۆ ئەوەی نەیەتە جەستەتەوە؟

خێزان

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و نزیکبوونەوەی لە کوردستان، مەترسیەکانی خەڵک زیاتر دەبێت، هەتا ئێستاش هیچ چارەسەرێکی یەکلا کەرەوە بۆ ڤایرۆسەکە نییە، هەر بۆیە خۆپاراستن باشترین ڕێگەیە و ئەمەی خوارەوە گرنگترین ڕێوشوێنی پارێزکردنە:

 

-ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی کۆکە و پژمەوە بڵاودەبێتەوە و هەندێکجار کەسی توشبوو لەکاتی پژمین  تا ٢ مەتر بە دەوری خۆیدا ڤایرۆسەکە بڵاودەکاتەوە و بەهۆی بەرکەوتن و هەواوە دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ کەسی دیکە.

-ماسک دەکرێت پارێزگاری بکات لەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی دەمەوە نەچێتە ژورەوە، بەڵام چەندین کەیس  هەیە کە بەهۆی بەرکەوتن یاخود چاوەوە ڤایرۆسەکە گواسراوەتەوە بۆ کەسی دیکە.

-گرنگترین خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە ڕاگرتنی پاکوخاوێنی جەستەیە کە پێویستە بەردەوامیش دەستەکانت بشۆیت.

-جگە لەوەی نابێت بەرکەوتنی ڕاستەوخۆت لەگەڵ ئاژەڵاندا هەبێت چونکە رەنگە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن

-لەو ناوچانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە، خواردن و بەروبومی ئاژەڵان زۆر مەخۆ بەتایبەت گەر باش نەکوڵێندرێت.

-هەوڵبدە گەستکردن کەمبکەیتەوە چونکە لە نێو فڕۆکەدا ئەگەری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە زۆرە، جگە لەوەیی بەهیچ جۆرێک گەشت بۆ ئەو وڵاتانە مەکە کە ڤایرۆسەکەی لێ بڵاوبۆتەوە.

-لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان زوو سەردانی پزیشک بکە، چونکە گەر لەسەرەتاوە چارەسەر وەربگریت، ئەگەری چاکبوونت زیاترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەو کەسانەی سستمی خەوتنیان باش نییە زووتر قەڵەو دەبن، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان گەر سستمی خەوتنت تەندرووست نەبێت و وەک پێویست نەخەویت، بۆ ڕۆژی داهاتوو توانای چالاکی جەستە و مێشکت کەمدەبێتەوە و توڕەتریش دەبیت لەگەڵ دەوروبەرەکەتدا ،  بەتایبەتیش هاوسەرەکەت.

بە پێی توێژینەوەیەک  پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان کەمخەوی و زیادبوونی کێش، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی کەمتر دەخەون ڕۆژانە ٣٨٥ کالۆر زیاتر دەخۆن لەو کەسانەی کە بە تەندرووست دەخەون.

بەهۆی ئەوەی ئەوانەی کەمتر دەخەون وزەشیان کەمترە، ئەو کالۆریانە خاوتر دەسوتێنن کە لە ڕۆژێکدا وەری دەگرن هەربۆیە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و زیادبوونی کێشیان.

جگە لەوەش ئەو کەسانەی وەک پێویست ناخەون هەستدەکەن کە وزەیان کەمترە، بۆیە خواردنی چەوری زیاتر دەخۆن و ئەوەش هۆکارێکی دیەکەی بۆ زیاتر قەڵەوبوونیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر زۆربەی ڕۆژ قۆزی و مریشک بخۆیت، خۆت بۆ ئەم ٦ مەترسیە ئامادە بکە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زیانی خواردنی گۆشتە بەڕێژەی زۆر کە لە جەستەدا ڕوو دەدات:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان