ئەڵمانیا تەنگەژەی غازى هەیە



 

سەرۆكی ئاژانسی فیدراڵیی تۆڕەكان كە تایبەتە بە رێكخستنی بازاڕی وزەی ئەڵمانیا، داوای لە هاووڵاتییان كرد، زیاتر دەست بە بەكارهێنانی غازی سروشتییەوە بگرن.

كلاوس مولەر لە میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی تاگێسشپیگێل (Tagesspiegel)باسی لەوە كرد، بۆ ئەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا لە دابینكردنی غازدا دووچاری كێشەنەبن، پێویستە ئاستی دەستپێوەگرتنی غاز، بگاتە سەروو سەدا ٢٠.

دەشڵێت “لەئێستادا ئاستی دەستپێوەگرتنی غاز گەیشتووتە سەدا ١٣، ئەگەر ڕەوشەكە هەر بەمشێوەیە بمێنێتەوە ئەوا پێویست ناكات نیگەرانبین، بەڵام كەشوهەوا چەند ڕۆژێك بەساردی دەمێنێتەوە. بەمهۆیەوە پێویستە هەوڵەكانمان بۆ دەستپێوەگرتن بە غازی سروشتی زیادتر بكەین و بەدرێژایی وەرزی زستان، بەردەوام بین”.

لەئێستادا ئاستی پڕی عەمبارەكانی غازی سروشتی لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە سەدا ٩٥، بەڵام بە ڕای پسپۆڕان، ئەمە نابێتە دڵنیاكەر بۆ ڕوونەدانی كێشە لە دابینكردنی غازی سروشتی لە مانگەكانی وەرزی زستاندا، یاخود دڵنیاكەر بۆ روونەدانی كێشەی كارەبابڕان.

لە مانگی ئەیلوولدا تەقینەوەیەك لە بۆری تەوژمی باكوور كە غازی سروشتی ڕووسیای بۆ ئەڵمانیا دەگواستەوە، ڕوویدا و بەهۆیەوە بۆڕییەكە تێكشكا و لەوكاتەوە تا ئێستا غازی سروشتی لە ڕووسیاوە هاوردەی ئەڵمانیا ناكرێت.

بەر لە دەستپێكی جەنگی ئۆكراینا، ڕووسیا ڕێژەی سەدا ٥٥ی غازی سروشتیی ئەڵمانیای دابین دەكرد.

حكوومەتی ئەڵمانیا هەوڵدەدات لەڕێی كڕینی غازی سروشتیی زیاتر لە نەرویج و زیادكردنی هاوردەكردنی غاز لەڕێی هێڵی بۆرییەكانی بەلجیكا و هۆڵەندا، غازی سروشتی پێویست دابین بكات.

هەروەها حكوومەتی بەرلین، بۆ كۆتاییهێنانی تەواوەتی بە هاوردەكردنی غازی سروشتی ڕووسیا لە چەند ساڵی داهاتوودا، بڕیاری داوە چوار بەندەر دروست بكات.

سلێمانی ڕێوشوێن بۆ شۆڤاژ دەگرێتەبەر
پێشت سلێمانی ڕێوشوێن بۆ شۆڤاژ دەگرێتەبەر
بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داخرا
دواتر بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داخرا
ەیوەندیدار