قەبارەی بازرگانی دەروازەی پەروێزخان ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد



بەڕێوەبەرى گشتىی گومرگى پەروێزخان لە رۆژئاواى ئێران ڕایگەیاند، قەبارەی بازرگانیی دەرەکی لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە لەگەڵ عێراق زیادیکردووە و گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٥٣٤ هەزار تۆن.

قاسم موتڵەبى، بەڕێوەبەرى گشتىی گومرگى پەروێزخان لە رۆژئاواى ئێران ڕایگەیاند “بازرگانی دەرەکی لە رێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە لەگەڵ عیراق، لە ٢١ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا سێ ملیار و ٧٢ ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە، ئەوەش ئاستێکى پێوانەییە، چونکە بەراورد بە هەمان ماوەى پێشووى ساڵى ٢٠٢٢، بە ڕێژەى ٪١٨ زیادى کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەو ماوەیەدا سێ ملیۆن و ٦٣٧ هەزار تۆن، قەبارەى بازرگانى (هەناردە، هاوردە و ترانزێت) بووە، لەو ژمارەیەش قەبارەی هەناردەکردنی کاڵاکانى ئێران بۆ عیراق گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٥٣٤ هەزار تۆن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کەرەستەى بیناسازی، بەرهەمی پلاستیکی، میوە، سەوزە، شیرەمەنی، شیرینی، و بەرهەمی کانزایی گرنگترین کاڵایان پێکهێناوە کە لە رێگەی پەروێزخانەوە هەناردەی عیراق دەکرێن”.

قەیس خەزعەلی لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی حەماس کۆبوەوە
پێت قەیس خەزعەلی لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی حەماس کۆبوەوە
عەلی باپیر: کۆمەڵگەکەمان له‌ ڕووی ئیمانیی و ڕه‌وشت و خێزانه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ چووه‌
دوات عەلی باپیر: کۆمەڵگەکەمان له‌ ڕووی ئیمانیی و ڕه‌وشت و خێزانه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ چووه‌
پەیوەندیدار