مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند


ئەنجومەنی ستافی ناڕازی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی ڕایانگەیاند، “بەردەوام دەبین لە بایکۆت تا داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێت”.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م كامپی نوێی زانكۆكه‌ گردبوونه‌وه‌ و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، “بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەردەوام دەبین لە بایکۆت و ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن، تا دڵنیا دەبین لە دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاویی خوێندن لە دابینکردنی شایستە داراییەکان و پێداویستییەکانی فێرکردن”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” وەک مامۆستا، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ لەگەڵ چین و توێژەکانی دیکە هەماهەنگ دەبین لە داڕشتنی نەخشە ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات دەرەنجامە نەرێنییەکانی بایکۆت دەخەینە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان”.

سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی دەوام لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆ ڕایانگەیاند، ” لە کاتێکدا خوێندن لە زانکۆی سلێمانی ٧ هەفتە دواکەتووە، هاوکات ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی دەوام لە کاتێکدایە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە، ڕەچاوی ڕەوشی مامۆستا و خوێندکاران نەکراوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستا، فەرمانبەران و خوێندکاران، تا بتوانن بە دەروونێکی ئارامەوە دەستبکەنەوە بە پڕۆسەی خوێندن”.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی جۆریکی هه‌نگوینی قەدەغەکرد
پێشت قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی جۆریکی هه‌نگوینی قەدەغەکرد
پێشبینی دەکرێت بەرهەمی برنجی دهۆك بگاتە ٢٣ هەزار تۆن
دواتر پێشبینی دەکرێت بەرهەمی برنجی دهۆك بگاتە ٢٣ هەزار تۆن
پەیوەندیدار