پۆلیسی سلێمانی تۆماری ساتەوەختی شێلانی هاووڵاتیەكی بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی تۆمەتبارێك بە ئوتۆمبێل لە هاووڵاتییەكی دا و بە برینداری جێیهێشتووە و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە، هێزەكانیان لەكەمترین ماوەدا توانیان دەستگیری بكەن .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانیان لە بوونی رووداوێك، كە تۆمەتبارێك بە ئوتۆمبێل لە هاووڵاتییەكی دا پاشان بە برینداری جێیهێشتبوو، دوای رووداوەكە تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا و لە هەمان شەوی رووداوەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ع، ع) لەدایكبووی 1991بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

ڕووسیا: هەوڵدەدرێت ئەنقەرە هێرشە زەمینییەكەی نەكات
پێشت ڕووسیا: هەوڵدەدرێت ئەنقەرە هێرشە زەمینییەكەی نەكات
ئەنجامی هێرشەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنرێت
دواتر ئەنجامی هێرشەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنرێت
پەیوەندیدار