ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند جوڵەیەک کە تەنها بە هەناسەدانە و ورگت دادەبەزێنێت

خێزان

وەرزشکردن بە گەدە لە ڕێگەی هەناسەدانەوە یەکێکە لە ڕێگا بەسوود و تاقیکراوەکان کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک ئامۆژگاری گرنگە لەو بارەیەوە:

 

– لەسەر پشت ڕابکشێ و تا دەتوانیت هەناسە هەڵمژە، ١٥ بۆ ٢٠ چرکە بەو جۆرە بوەستە و پاشان هەناسە بدەرەوە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

– ئەمجارە بە چیچکانەوە دابنیشە و چاوەکانت دابخە و بەتەواوەتی جەستەی خۆت ئاسودە بکە، دواتر بە قوڵی هەناسە هەڵمژە و بیدەرەوە.

– پێویستە ڕۆژانە ٥ خولەک ئەم وەرزشە بکەیت بۆ ئەوەی چەوری ورگت بتوێنێتەوە.

 

– ئەمجارە کەمێک بکەوە سەر ئەژنۆ وەک وێنەکە و٣ بۆ ٥ جار هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە

ریکلام

تەندروستی

٨ هەڵە کە ناهێڵێت چەوری بسوتێنیت و کێشت داببەزێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ هەڵەیە کە ناهێڵێت چەوری بسوتێنیت و کێشت داببەزێت:

 

– کالۆرەکان وەک یەک تەماشا دەکەیت، ئەمەش هەڵەیە، چونکە ١٠٠ کالۆر لە سەوزە و میوە هاوبەش نییە لەگەڵ ١٠٠ کالۆر لە شیرینی و قەیماغ

– گرنگی نادەیت بە چەوریە کەڵەکەبووەکانت، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە دەبێت وەرزش و خواردنت وا رێک بخەیت کە چەوریە کەڵەکەبوەکان بەکار بهێنیت

– تەنها پشت بە ڕاکردن دەبەستیت بۆ کێش دابەزاندن، لەکاتێکدا ئەم کارە هەڵەیە و پیویستە ڕاهێنانی جۆراوجۆر بکەیت.

– باوەڕت بە کەپسولی کێش دابەزاندن هەیە، بەڵام ئەمانە سودیان نییە یاخود زۆر کاتییە

– خواردنەکانت بۆ چەند کاتێک دابەش کردووە، ئەمەش بە پێی زانستی نوێ هەڵەیە، باشترە نان لە ڕۆژدا نەخۆیت و ئێوارە ژەمێکی باش بخۆیت، بەهەمانشێوەی ڕۆژوو لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.

 

– خەوتنت تەندرووست نیە، لەکاتێکدا خەوی تەندرووست زۆر پەیوەستە بە کێشی تەندرووستەوە.

 

– قەلەقیت و سترێست لەسەرە، ئەمەش ڕێگری گەورە دەکات لە سوتاندنی چەوری

– زۆر بە توندی هەوڵدەدەیت بۆ کێش دابەزاندن، لەکاتێکدا ئەوە هەڵەیە و جەستەت ماندوو دەکات، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ بدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هەوكردنی گوێی ناوەڕاست هۆكار و نیشانەكان و چارەسەركردنی

خەڵك – تەندروستی
پسپۆرێكی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەوكردنی جۆگەی ئۆستاكی گیرانی شلە لەناویدا بەكتریا گەشە دەكات و هەوكردنی گوێی ناوەڕاست ڕوودەدات، دەشڵێت: “ئازاری گوێ، تێكچونی خەو، تێكچونی هاوسەنگی، تــا، دروست بونی كێشە لە بیستن هەندێك لەو نیشانانەن بۆ ئەو نەخۆشیە”.

د. سۆران محەمەد، پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەوكردنی گوێی ناوەڕاست ڕوودەدات بەهۆی هەوكردنی ڤایرۆس یان بەكتریا كاتێك جۆگەی ئۆستاكی دەگیرێت بە هۆی كۆبونەوەی شلە لەناویدا و بەمەش بەكتریا گەشە دەكەن لەناو ئەو شلەیەدا.

وتیشی، “هەوكردنی گوێی ناوەڕاست بەزۆری لە منداڵاندا ڕودەدات بەزۆری لە زستان و سەرەتای وەرزی بەهاردا” .

ڕاشیگەیاند، پێویستە نەخۆش هیچ دەرمانێك لەخۆیەوە و بێ پرسی پزیشك بەكارنەهێنێت، جگە لەو دەرمانانەی لە خوارەوە باسمان كردوون، كە چەند جۆرێكن و چەند دەرمانێكی دیكەش هەن، كە بۆ ئەو مەبەستە بەكاردێن بە پێی توندی نەخۆشییەكە و تەمەنی تووش بووەكە.

وەك ئەو پزیشكە دەڵێت، نیشانەكانی هەوكردنی گوێی ناوەڕاست ئەمانەن:
ئازاری گوێ، تێكچونی خەو، تێكچونی هاوسەنگی، تــا، دروست بونی كێشە لە بیستن، ڕشانەوە، سەرسوڕان، كەم بونەوەی حەزی خواردن و خوێن هاتن لە گوێ.

دیاری كردنی نەخۆشیەكە :
ئەو نەخۆشیە دیاری دەكرێت لە دكتۆری تایبەت بەهۆی بەكارهێنانی ئامێری Otoscope و tympanometry

چارەسەرەكان بریتین لە:
چارەسەر لەكەسێكەوە بۆ كەسێكیتر دەگۆڕێ، بەڵام زۆر كات بەبێ بەكارهێنانی دەرمان نەخۆشیەكە خۆی چارەسەر دەبێ، بەڵام ئەگەر نەخۆشیەكە زۆر پەرەی سەندبێ پێویستە دەرمان بەكاربێت هەندێ دەرمان لەوانە:
1.Amoxiclav
2.ampiclox
3.ceftriaxon
4.claforan
5.suprax

ئەگەرە خراپەكان بەهۆی هەوكردنی گوێی ناوەڕاست ئەگەر چارەسەر نەكرێ:
1. بڵاو بونەوەی نەخۆشیەكە بۆ ئێسكی گوێ.
2. بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە بۆ شلەی دەوری دەماخ و دڕكەپەتك.
3. كەڕبونی هەمیشەی.
4. پچڕانی پەردەی گوێ.

چۆن خۆمان بپارێزیـــن؟
– شوشتنی دەستی خۆت و مناڵەكانت بە بەردەوامی.
– خۆپاراستن لە كەلوپەلی پیس.
– دوركەوتنەوە لەو شوێنانەی جگەرەیان تێدا دەكێشرێت و لەو كەسانەی جگەرە كێشن.
– شیرپێدانی دایك بە تەواوەتی بە منداڵ لەماوەی قۆناغی شیرپێدان بۆ بەهێز بونی بەرگری منداڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خواردنێک بۆ ژنان زۆر باشە و هێز و توانایان بەرزدەکاتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکە کە بۆ ژنان زۆر باشە و هێز و توانایان بەرزدەکاتەوە:

 

ئاو و لیمۆ

-خواردنەوەی ئاو و لیمۆ سستمی بەرگری بەهێزدەکات و کێش دادەبەزێنێت

 

کاشوو(بادام)

بەشێکی زۆر لە پێداویستیەکانی جەستەی خانمان لە (مەگنیوسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن) دابین دەکات.

 

كينوا

ئەم ڕووەکە لە دوکانی وشکەکان هەیە و پڕۆتینی تەواو بۆ قژت دابین دەکات

 

زەردەچەوە

هێلکەدان و هێلکە لە خانماندا بەهێز دەکات

 

برۆکولی

دەوڵەمەندە بە کۆلاجین و ڕێگرە لە چرچبوونی پێست

 

تووتڕک

دەتوانیت وەک میوە بیخۆیت یان گەڵاکەی بکەیتە چاوە، زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ئازاری گەدە ناهێڵێت.

 

ئۆمیگا ٣

سەرجەم ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ بۆ خانمان پێویستن و لە کێشەی دڵ بەدووریان دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان