ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

پێنج ڕێگایی ئاسان بۆ چارەسەر کردنی مێخەکەی دەست و قاچ

خێزان

مێخەکە یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکانی پێست کە لە شوێنە جیاوازەکانی لەشدا دەردەکەوێت بەتایبەتیش دەست و پێیەکان، هۆکاری دروست بوونی مێخەکە ڤایرۆسەکانن کە لەوانەیە لە ماوەی ٦ مانگ بۆ یەک ساڵدا نەمێنێت بەڵام بۆ زووتر نەمانی مێخەکەکەت دەتوانی ئەم ڕێگایانەی خوارەوە پەیڕەو بکەیت :

-بەهۆی ئەوەی سیر دژە ڤایرۆس وبەکتریایە بۆیە بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت بۆ مێخەکە، دەتوانی پارچەیەک لە سیر بخەیتە سەر مێخەکەکە پاشان بە باندج بیپێچە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دواتر بیشۆ ڕۆژانە دوو جار ئەم کردارە دوبارە بکەرەوە .

-کەمێک سرکەی سێو بکەرە ئاوەوە پاشان بەلۆکە بیدە لە مێخەکەکە شوێنەکەی بە باندج بپێچە،لەماوەی چەند رۆژێکدا ڕەنگی مێخەکە دەگۆڕێت بۆ ڕەش و دواتر نامێنێت .

-سۆدە ماددەیەکی پاکەرەوە و دژەهەوکردنە کەیارمەتی لە ناوبردنی ئەو ڤایرۆسانە دەدات کە مێخەکە دروست دەکەن، کەوچکێک سرکە لەگەڵ سۆدە تێکەڵ بکە و گیراوەیەکی خەستی لێدروست بکە پاشان گیراوە خەستەکە بدە لە مێخەکەکە ڕۆژی دوو جار (بەیانیان و ئێواران ).

-ئەو ماددە کیمیاییەی لە توێکڵی مۆزدا هەیە یارمەتی توانەوەی مێخەکە دەدات، شەوانە پێش خەوتن توێکڵی مۆزبدە لە مێخەکەکە و بەکارهێنانی توێکڵی مۆزی سەوز باشترە لە مۆزی زەرد .

-جێڵی ئالۆڤێرای تازە بە لۆکەیەک بخەرە سەر مێخەکەکە و بە باندج بیپێچە ، رۆژی دوو جار ئەم کردارە دوبارە بکەرەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە .

تەندروستی

٦ هۆکاری سرووشتی و دەستکرد کە وادەکات ڕەنگی چاوت بگۆڕێت!

خێزان

ئایا دەزانیت  ڕەنگی چاو دەتوانرێت بگۆڕدرێت  لێرەدا ئەو هۆکارانەی دەتوانن ڕەنگی چاو بگۆڕن دەخەینە ڕوو:

 

– مەزاجی دەروونیی کاریگەریی هەیە لەسەر رەنگی چاو


مەزاجی باش و دڵخۆشیی کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر جەستە، لێدانی دڵ و هەناسەدان، ڕەنگی چاویش یەکێکە لەوانە، هەندێک جار دەشێت تاریک بێت یان کراوە تر بە پێی مەزاجی کەسەکە.

 

– هۆڕمۆنی مێلانین و تەمەن

ئەو منداڵانەی کە ڕەنگی چاویان شینە، ڕێژەی هۆڕمۆنی مێلانین لە چاویاندا کەمە کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی ڕوناکیی و پێدانی ڕەنگێکی شینی کراوە و کاڵ، بەڵام ڕێژەی مێلانین لە چاودا دەگۆڕێت لە نێوان ٣ بۆ ١٨ مانگ لەدوای لەدایکبوون کە دەبێتە تۆخبوونی ڕەنگی چاویان.

 

– ماکیاژ و جلوبەرگ

کچان و ئافرەتان  کەرەستەی جوانکاریی بەکاردەهێنن بۆ گۆڕینی ڕوخسار و رەنگی چاو، جۆر و شێوازی ماکیاژ، جلوبەرگ، ڕەنگی قژ و ئێکسیسوارات دەتوانن ڕەنگی چاو بگۆڕن وەکو لەوێنەکەدا دەردەکەوێت.

 

-ئەو خۆراکانەی دەیانخۆین

لەبەر ئەوەی ڕەنگی چاو راستەوخۆ پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە هەندێک خۆراک دەتوانێک کاریگەری لەسەر ڕەنگی چاو دروست بکات، لە وێنەکەدا چاوی کچێک پشان دەدات کە بۆ ماوەی شەش ساڵ تەنها سەوزەو و میوەی خاوی خواردووە، هەروەها خواردنی سپێناغ بریقەو روناکی چاو زیاد دەکات، هەنگوین ڕەنگە گەرمەکانی چاو دەردەخات، هەروەها خواردنە دەریاییەکان ڕەنگی چاو تۆخ دەکەنەوە،  زەیتی زەیتون، پیاز، بادەم کاریگەری لەسەر چاو دروست دەکات.

 

– تیشکی خۆر و شوێنی لەدایکبوون

دانیشتوانی ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای باشور و ئەوروپای باشور، ڕێژەی ڕەنگی چاوی قاوەیی ٧٠%یە، بەڵام لە ناوچە ساردەکان بەتایبەت لە باکور وەک ئیستۆنیا، دانیمارک، فینلاند، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ڕیژەی ڕەنگی چاوی شین و کاڵ لە ٨٠%بەرەوسەرە، تەنها ٢%ی دانیشتوانی سەر زەویی چاویان سەوزە و ڕەنگی زەرد دەگمەنترین ڕەنگی چاوە.

 

– لەیزەر بۆ گۆڕینی ڕەنگی چاو

ئەمجۆرە نەشتەرگەرییانە زۆر مەترسییدارن و ئەگەریی کوێربوونی هەیە، بەڵام بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لەیزەر دەتوانرێت ڕەنگی چاو بگۆڕدرێت کە ماوەی دوو بۆ چوار هەفتەیی دەوێت بۆ چاو تا ڕەنگەکەی بگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند زانیاریەک بۆ کڕینی میوە و سەوزەی تەندروست

خێزان

زۆربەمان لە بازارەکاندا توشی ئەو فرۆشیارانە بوین کە ڕاستی باشی بەرهەمەکانت پێناڵێن و  بەهۆی نەشارەزاییمانەوە لە کۆتایدا میوە و سەوزەی خراپ دەبینەوە ماڵەوە، لێرەدا چەند زانیاریەک بۆ هەڵبژاردنی سەوزە و میوە لە بازارەکاندا دەخەینە ڕوو.

– بۆ هەڵبژاردنی تەماتە، هەوڵ بدە ئەو تەماتانە هەڵبژێریت کە پەڵەی ڕەنگی سەوزیان تێدا نییە،  هەرگیز ئەو تەماتانە مەکڕە کە کۆمەڵێکن بە یەک قەدەوە، چونکە کەمتر ماددە خۆراکی و ڤیتامینەکان لەخۆدەگرێت.

–  بۆ هەڵبژاردنی شوتی پێگەشتوو، ئەو شوتیانەی قەدەکەیان پێوەماوە زووتر لێکراونەتەوە و پێنەگەشتون، هەروەها قەبارەشیان بچوکترە و ڕەنگیان کاڵترە، هەروەها شوتی پێگەشتوو لەکاتی پیاکێشانیدا دەنگ دەداتەوە.

– بۆ هەڵبژاردنی بیبەر بەو مەبەستەی کە دەتەوێت، دوو جۆری هەیە، ئەویش توخمی مێیە و نێرەی هەیە، کە مێیەکانیان شیرینن و بۆ خواردن بەکاردێت، و نێرەکانیان زۆرکات تاڵن یاخود بێتام کە دەتوانیت بۆ چێشت لێنان بەکار بێت، بۆ ئەوەی مێ و نێر لە بیبەردا دیاریبکەیت، سەیری بەشی ژێرەوەی بیبەر بکە، لە مێیەدا لە چوار بەش پێکدێد،  لە نێرەدا لە سێ بەش پێکدێت.

– بۆ کڕینی سێوێکی تەندروست سەرنجی کێشەکەی بدە کە دەبێت بڕێک قورس بێت، هەروەها دوربکەوە لە کرینی سێوی بریقەدار، چونکە چینێک مۆمی لێ دەدرێت کە زیانی بۆ تەندروستیی دەبێت، هەروەها لەکاتی کڕینی سێوی سەوز دا پێویستە بەشی سەرەوەی ڕەنگی مەیلەو قاوەی بێت، چونکە ئەوە دەریدەخات کە پێگەیشتووە.

– بۆ هەڵبژاردنی مۆزێکی تەندروست،هەوڵ بدە بۆ ڕەنگی زەردی ئاڵ بگەڕێیت،  بونی خاڵی وردی مەیلەو قاوەی نیشانەیە بۆ پێگەشتنی تەواوی مۆزەکە.

– بۆ ناسینەوەی ئاڤۆکادۆی تەندروست سەرنجی ڕەنگەکەی بدە کە پێویستە سەوزێکی تۆخ بێت، هەروەها توێکڵەکەی پێویستە نە ساف بێت و نە زۆر گرژ بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕووەکێک کە ئازاری جومگەکان لە جەستەدا ناهێڵێت

خێزان

ئازاری جومگەکان یەکێکە لە کۆنترین ئەو کیسە تەندروستیانەی کە مرۆڤ هەستی پێکردوە و زۆرێک لە خەڵکی بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕوەکێکی زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە:

 

– کەوچکەچایەک زەردەچەوە بخەرە نێو شیرەوە و دواتر بیخۆرەوە

– دەتوانیت دارچینی لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵبکەیت و کەمێک هەنگوینی تێبکەیت، پاشان بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان بیخۆیتەوە

– یەکێک لە بەسووترین ڕوەکەکان  بۆ ئەو کێشەیە کەلەرمە، گەڵایەکی کەلەرم بخەرە نێو کاغەزی ئەلەمنیۆمەوە و دواتر بیکە فڕنەوە  تا گەرم دەبێت، بەڵام نابێت بهێڵیت بسوتێت، دواتر گەڵاکە دەربهێنە و بەگەرمی لە ئەو شوێنەی بئاڵێنە کە ئازاری هەیە و بە باندجێک بۆ ماوەی ١ کاتژمێر بیهێلەرەوە، دواتر ئازارەکەی نامێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین