ئیسرائیل داوا لە باڵیۆز و هاوڵاتییەکانی دەکات تورکیا جێبهێڵن


ئیسرائیل داوای لە باڵیۆز و سەرجەم دیپلۆماتەکانی کرد تورکیا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

دوێنێ پێنجشەممە میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ئیسرائیل داوای لە ئیریت لیلیان، باڵیۆزی ئیسرائیل لە تورکیا و سەرجەم هاووڵاتیان و دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی کردووە، کە تورکیا بەرەو ئیسرائیل جێبهێڵن.

بەپێی زانیارییەکان ئەم بڕیارە بەهۆی نیگەرانی ئەمنییەوە دراوە و بڕیارێکی کاتییە و دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بەشێک لە هاووڵاتیانی تورکیا بەردەوامن لە ناڕەزایی دەربڕین لە دژی ئیسرائیل، لەبەردەم باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا گرددەبنەوە.

فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە تورکیا کرد، کە بەپەلە تورکیا بەجێبهێڵن

جگە لە ئیسرائیل، وڵاتانی دیکەش ڕێوشوێنی خۆپاراستنیان لە تورکیا گرتووەتەبەر، لەوانەش ئەمریکا، کە کۆنسوڵخانەکەی لە ئەدەنە بەشێوەیەکی کاتی داخستووە.

کەشناسی ڕێژەی باران بارینی شەو و ڕۆژی ڕابردووی راگەیاند
پێشت کەشناسی ڕێژەی باران بارینی شەو و ڕۆژی ڕابردووی راگەیاند
لە عێراق خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە گەلی فەلەستین بەڕێوەدەچێت
دواتر لە عێراق خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە گەلی فەلەستین بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار