ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند خواردنێک کە چارەسەری قەتیسبوونی ئاودەکات لە جەستەدا


خێزان

قەتیشبونی ئاو لە جەستەدا بەهۆی باش کارنەکردنی گورچیلە و کۆبونەوەی ئاو لە ناوچەیەکی جەستەدا ڕوودەدات بەتایبەت لە قاچدا، ئەم دۆخە لە ژنانی دوگیاندا زۆرە، بەڵام کۆمەڵێک خواردن هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە کە ئەوانیش:

 

– زەنجەفیل

-هاوکاری جەستە دەدات بۆ دەردانی ژەهرەکان و باشتر کارکردنی گورچیلە

 

 

– کەرەوز

-ماددەی کومارینی تێدایە کە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر و شتە زیادەکان بەسوودە

 

 

-شوتی

-ئەم میوەیە ٩٢٪ ی ئاوە  و چەندین ڤیتامینی بەسوودی تێدایە بۆ پاککردنەوەی جەستە

 

-خەیار

-هاوکاری گورچیلە دەکات بە دەردانی ئاوا زیادەکان و سوودی زۆرە بۆ چارەسەری قەتیسبوونی ئاو

 

-چای گوڵە بەیبوون

-ئەم چایە لە کۆندا وەک چارەسەری سرووشتی دراوە بەو کەسانەی کێشەی قەتیسبوونی ئاویان هەبووە و بەسوودە بۆ ئەو دۆخە.

 

ریکلام

تەندروستی

١٣ شت کە هەموو کچێک هەیەتی و لای کەسیش باسی ناکات!


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتە  کە هەموو کچێک هەیەتی و لای کەسیش باسی ناکات:

 

-ئەو چەکمەچەیەی کە پڕە لە نەستەکە و بە کەنزی شاراوە ناوی دەبەن

-کۆڵۆنی دڕاو، بەڵام چونکە دەرناکەوێت گوێی نادەینێ!

-ئەو کارتۆنەی کە دونیایەک یادگاری خۆشی تێدایە

-ئەو جانتایەی کە پڕە لە باندج و دەرمانی جۆراوجۆر

-ئەو جلی ماڵەوەیەی کە هەرچەندە کۆنە، بەڵام چونکە پێوەی ئاسودەین فڕێی نادەین

-بەهەمان شێوە پێڵاویی ئاسودەمان هەیە کە بە هەرزان کڕیومانە و زۆر دڵمان پێ خۆشە

-قتوە بەتاڵەکان کە بەبێ ئەوەی کارمان پێبێت هەر کۆی دەکەینەوە

-ئەو گۆرانیە تایبەتانەی کە تەنها لەکاتی بێتاقەتی گوێی لێدەگرین

-ئامێری وەرزشیەکەمان کە بە جل و کەرەسەتی زیادە داپۆشراوە

-ئەو خشڵە هەرزانانەی کە هیچکات بەکاری ناهێنین

-ئەو ساتەی دەڵێن هیچمان نییە لەبەری بکەین

-ئەو جلە تەسکانەی کە بۆ ئەو کاتەمان داناوە کە کێش دادەبەزێنین

-ئەو کاتەی عەزیەکمان زۆر بە دڵە، بەڵام نازانین بۆ کەی و لە کوێ لەبەری بکەین

 

-زۆرێک لە کچانیش کەپڵێکی کۆنیان هەیە کە زۆر کات بەخۆیان دەڵێن “باشە چۆن بەوە ڕازیی بووم!”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

١٢ کاری جیاواز کە دەتوانیت بە کەمێک خوێ ئەنجامی بدەیت و زۆر بەسوودە بۆت


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاری جیاواز کە دەتوانیت بە کەمێک خوێ ئەنجامی بدەیت و زۆر بەسوودە بۆت:

 

-ڕوبعێک کوپ خوێ بکەرە جلشۆرەوە، بەو جۆرە جلوبەرەگەکان ڕەنگە بنەڕەتیەکەی جوانتر دەردەکەوێت.

-بۆ لێکردنەوەی سوراو بە پەرداخەوە، کەمێک خوێی لێبدە و دواتر بیشۆرەوە

-ناوە ناوە خوێ بەدەستا بهێنە و تەقشیری پێستی پێبکە

-کەمێک خوێ بکە بە مەعجونی ددانەوە ددانتی پێ بشۆرە، بەو جۆرە باشتر پاک دەبێتەوە

-بۆ تاقیکردنەوەی هێلکەی پاک و پیس، کەوچکێک خوێ بکەرە ئاوەوە، بەو جۆرە باشتر تاقی دەبێت.

-کەمێک خوێ بکەرە ناو شامپۆکەتەوە، بەو جۆرە کڕێش بە قژتەوە ناهێڵێت

 

-بۆ بەردانی سنگ خوێی بکەرەناو و دواتر ئاوی گەرنی بەسەردا بکە

-بۆ تەقشیر و چالاککردنی سوڕی خوێن لە لێوتدا، خوێی لێبدە و ماوەیەک پێوەی بهێڵەرەوە

-لە کاتی ئازاری قورگ یان هەوکردنی دەم، کەوچکێک خوێ بکەرە ئاوەوە و غەرغەرەی پێبکە

-بۆ لێکردنەوەی بەفری بەستوو بە ئۆتۆمبێلەوە، خوێی لێبدە، دواتر بە ئاسانی لێدەبێتەوە

-بۆ لێکردنەوەی پەڵەی شەربەت بە فەڕشەوە، کەمێک ئاوی بەسەردا بکە و دواتر کەوچکێک خوێ بکەرە سەر و ١٠ خولەکێک لێی بگەڕێ، پاشان بە پەڕۆیەک پاکی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گۆڤاری (منداڵی سەردەم) بە شێوازی ئۆنلاین دەکرێت بە دیاری


خێزان

نوسەر و ڕۆشنبیر هەڵکەوت عەبدوڵڵا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەی نوێی گۆڤاری (منداڵی سەردەم)ی بە شێوازی ئۆنلاین و بەدیاری بڵاوکردەوە.

هەڵکەوت عەبدوڵڵا سەرنوسەری  گۆڤاری (منداڵی سەردەم) ڕایگەیاند”وەک ئاگادارن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی قوتابخانەکان و قەدەغەکردنی هاتوچۆوە منداڵە چاوگەشەکانمان لەژێر فشارێکی کۆمەڵایەتی و دەروونیی تاقەتپڕوکێندان. بۆ بەپێویستم زانی ژمارەی نوێی گۆڤاری منداڵی سەردەم و دیارییە هاوپێچەکەی پێشکەش بە منداڵە چاوگەشەکان بکەم.

هەڵکەوت عەبدوڵڵا وتوشیەتی”بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودمەندبن لێی تکام وایە دایک و باوکانی بەڕێز، مامۆستا و پەروەردەکارانی خۆشەویست شێری بکەن و بۆ منداڵە ئازیزەکانی داونلۆد بکەن تا بتوانن لەو دابڕانە کۆمەڵایەتی و گۆشەگیرییە ناچارییەدا کاتی خۆیانی پێ بڕازێننەوە”

 

Mindaly Sardam 127 by Halkaut Abdulla on Scribd

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان