ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات غودەی دەرەقیت بە باشی کارناکات

خێزان

غودەی دەرەقی  ئاڵنگێکە لە پێشی مل دا جێگیر بووە و ئەرکی دروستکردنی دەستەیێک ھۆرمۆنی ھەیە، بەڵام کاتێک غودە بە باشی کارنەکات توشی چەند نەخۆشیەک و کێشەیەکی تەندرووستی دەبیت، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– کەمی دەردانی هۆڕمۆن، کە کێشە لە هۆڕمۆنەکانی جەستەدا درووستدەبێت و پێی دەوترێت نەخۆشی Hypothyroidism

– هەست بە ماندویەتی و بێهێزیەکەی زۆر دەکەیت

– دەنگت گۆڕانکاری تێدا درووستدەبێت و بە باشی دەرنایەت

– پێستت ئەستوور و وشک دەبێت و برۆکانیشت زیاتر تەنک و باریک دەبێت.

– لە جومگە و ماسولکەکاندا هەست بە ئازار دەکەیت

– توانای بیستنت کەمدەبێتەوە

– بەهۆی ئەوەی هۆڕمۆنەکان باش کارناکەن، ئارەزووی سێکسیت زۆر کەمدەبێتەوە.

– ڕێژەی میزکردنت زیاتر دەبێت

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە مەینی خوێن دەکەیت لە خوێنبەرەکاندا؟ ئەم ڕێگایانە بگرە بەر!

خێزان

چۆن ڕێگری لە مەینی خوێن دەکەیت لە خوێنبەرەکاندا؟ ئەم ڕێگایانە بگرە بەر بۆ چارەسەر:

 

ڕۆژانە هەوڵبدە نیوکاتژمێرێک بە پێ بڕۆیت

خواردنی خوێ لە خواردنەکانتدا کەم بکەرەوە

خواردنی پڕ لە ڤیتامین E بخۆ

ناوە ناوە مەساج بە قاچەکانت بکە بەتایبەت بە زەیتی زەیتوون

خواردنی زەردەچەوە بخۆ

شەربەتی ترێی سور بخۆ

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ڕاهێنانێکی دروونی کاریگەر بۆ توشبوانی شێرپەنجە کە لە ماڵەوە دەتوانن ئەنجامی بدەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە ڕاهێنانێکی دروونی کاریگەرە بۆ توشبوانی شێرپەنجە کە لە ماڵەوە دەتوانن ئەنجامی بدەن.

ڕاهێنانەکە لەلایەن ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵڵا تۆفیق ئامادەکراوە و پشت دەبەستێت بە خاوکردنەوەی ماسولکەکان و ئارامکردنەوەی دەروون و جەستەت.

بۆ جێبەجێکردنی ڕاهێنانەکە ئەم ڤیدیۆیە کارا بکە و تەواوی ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

دەسكی پاسكیل چییە؟
چەوری پشت و لاكەلەكە بۆچی دروست دەبێت و چۆن لەناودەبرێت؟

خەڵك-
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك و نەشتەرگەری باس لە هۆكارەكانی دروست بوونی چەوری لە پشت و لاكەلەكە (دەسكی پاسكیل) دەكات و ڕێگاكانی چارەسەركردن و لەناوبردنی چەورییەكە ڕووندەكاتەوە.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی دەڵێت: “ناڕێكی خواردن و زۆرخۆری و زۆر خواردنی شیرینی و چەوری هۆكاری سەرەكین، بەڵام بە وەرزش و ڕجیم كردن دەكرێت چارەسەر بكرێت لەگەڵ چەند چارەسەرێكی دیكە”.

هۆكارەكان و شێوازی چارەسەركردنی :
كۆبۆنەوەی چەوری لە ناوچەی پشت و لاكەلەكە ( كە بە دەسكی پاسكیڵ ناودەبرێت ) یەكێكە لەو كێشانەی كە بە زۆری خانمان بە دەستیەوە دەناڵێنن و جوانی لەش و لاریان دەشێوێنێت؛ ئەم حاڵەتە لە هەموو جیهاندا زۆر باوە و كۆمەڵێك ڕێگا و شێوازی چارەسەری تازە هەیە بۆ نەهێشتنی.

گرنگترین هۆكارەكانی :
۱ ـــ زۆر خواردرن و خۆراكی ناتەندروست بە بەردەوامی ڕۆژانە وەك: خواردنی شیرینی و چەوری و خواردنەوە گازی و كحولیەكان و برنجی سپی و ئاردی سفر و بەكارهێنانی چەوری ئاژەڵ و زەیتی موهەدریجی ڕووەكی بۆ چێشتلێنان لەگەڵ ناڕێكی لە كاتی ژەمەكانی خواردن.
۲ ـــ كەمی جووڵە و وەرزش نەكردن.
۳ ـــ لەبەركردنی ستیانی نەگونجاو یان شێوازی هەڵە لە كاتی لەبەركردنی.
٤ ـــ دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لە كاتی دەوام یان بە دیار كۆمپیوتەر و مۆبایڵ و تەلەفزیۆنەوە ڕۆژانە و چەمانەوەی پشت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە سەریەك، ئەمەش ئەبێتە هۆی پوكانەوە و بێهێزی ماسوولكەكانی پشت.
٥ ـــ قەڵەوی و زۆری كێشی هەموو جەستە.
٦ ـــ چوونە تەمەنەوە دوای 30 ساڵ ئەم دیاردەیە زۆر زیاترە.

شێوازی چارەسەركردنی :
۱ ــــ ڕێجیم كردن و دابەزاندنی كێش.
۲ ـــ وەرزش كردن و زیاد كردنی جووڵە: لە داهاتوودا باشترین جۆرەكانی وەرزش بۆ نەهێشتنی چەوری پشت و لاكەلەك بڵاودەكرێتەوە.
۳ ـــ وازهێنان و دووركەوتنەوە یان كەم كردنەوەی هۆكارەكانی و هەڵسوكەوتە هەڵەكان.
٤ ـــ توانەوەی چەوری پشت و توندكردنەوەی بە ڕێگە تازەكانی تەكنەلۆژیا بێ نەشتەرگەری وەك جیهازی ڤیلاشەیپ و ڤەیزەر و بۆدی كەنتورێن و هتد.
٥ ـــ بەكارهێنانی كرێم و دەرزی توانەوەی چەوری لە ژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان