ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەرمانی ماوەبەسەرچوویان پێبووە
پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیركردنی تیمێكی پزیشكی بیانی ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، هێزەكانیان تیمێكی پزیشكی بیانییان لە قەڵادزێ‌ دەستگیركردووە، كە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هاتبوونە هەرێمی كوردستان و كەلوپەلی تەندروستی ماوەبەسەرچوویان پێبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ لەلایەن هێزەكانیانەوە، تیمێكی پزیشكی بیانی بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراون، كە پێكهاتوون لە 15 كەس و لەناویاندا 8 ئافرەت هەیە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” 8 ئەندامی ئەو تیمە لە وڵاتی میسر و 6 كەس لە وڵاتی سوید و یەكێكیشیان لە وڵاتی فینلەنداوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، تەمەنیشیان لە نێوان 20 بۆ 50 ساڵدایە، و بە وتەی خۆیان خۆبەخشانە و لەژێر ناوی كڵێسا و بەمەبەستی كاری خێرخوازی ماوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر هاتوونەتە هەرێم”.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: ” ئەو تیمە بە كەلوپەلی تەندروستی ماوەبەسەرچووەوە دەستگیركراون و بە وتەی سەرپەرشتیاری تیمەكەش، بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە، بەڵام پاش لێكۆڵینەوە دەركەوتووە لەسەدا 95ی كەلوپەلەكانیان لە كۆگاكانی دەرمان لە هەولێر و قەڵادزێ بە پسوڵە كڕدراون، لەناو دەستگیركراوەكاندا هاوڵاتییەكی كورد هەیە، كە هاوكاریی تیمەكەی كردووە و دانیشتووی گەڕەكی ڕاپەڕینە لە شاری قەڵادزێ”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، تەئكیدی لەسەر كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە و بەردەوامبوونی لێكۆڵینەوە كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەرین رایگەیاندبوو، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕێكخراوێكی بیانی بە ناوی كاری خێرخوازییەوە لە سنوری قەزای پشدەر دەرمان و شیری بەسەرچووی منداڵانی دابەشكردووە، لەكاتێكدا ئەو تیمە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەرینەوە مۆڵەتی كاركردنیان پێنەدراوە.

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان