شاندی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە



شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵی كۆبووە و لە بارەی جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ گفتوگۆكرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 12/12/2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتۆگۆ لەبارەی جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ كرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی كاری لیژنەی هونەریی نێوان هەردوولا لەسەر ئەو بابەتە كراوەتەوە.

ڕوونیش كراوەتەوە كە لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سوودانی، ئەمە جاری دووەمە شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێم و پرسی بودجە و ماددەی ١٤٠ و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی دیكەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدا دەكەن.”

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەریەك لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، د. جووتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هادی چاوشلی، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا پێك هاتووە.

هێرشكرایە سەر ئاسایشی دهۆك
پێت هێرشكرایە سەر ئاسایشی دهۆك
چالاكوانانی شیلادزێ‌ ئازاد دەكرێن
دوات چالاكوانانی شیلادزێ‌ ئازاد دەكرێن
پەیوەندیدر