لافاو لە ئانتاڵیا دروستبوو



 

دوای بارینی بارانێكی بەلێزمە لە قەزای كوڵومجا سەر بە پارێزگای ئانتاڵیا، ئاستی ئاوی ڕووبارەكان زیادی كرد و لافاو هەستا، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر خانوو و دووكان ژێر ئاو كەوتن.

لە دوای بارانێكی بەخوڕ، ئاستی ئاوی رووبارەكانی ناوچەكە بەزربووەوە و لافاو گەیشتە ناوەندی شارەكە.

لە رێگەی هێلیكۆپتەرەكانی شارەوانییەوە خەڵكی ئاگاداركرانەوە لە ماڵەكانیان دەرنەچن و لە شوێنە پارێزراوەكاندا بمێننەوە.

بەهۆی لافاوەكەوە لە ناوەندی قەزاكە چەند ئۆتۆمبێلێك ئاو بردی، ئەو كەسانەشی لەناو ئۆتۆمبێلەكانیاندا گیریان خواردبوو، بەهاوكاری شۆفڵ و ئامێرەكانی كاركردن رزگار كران.

هاوكات دروستبوونی لافاوەكە، بووەتە هۆی پچڕانی ناوبە ناو كارەبا لە قەزاكەدا.

سەرۆكی شارەوانی كوڵومجا، مستەفا كۆلیئۆغڵو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند: ”بەهۆی رووخانی پردەكانی ناوەندی قەزاكە لافاو دروست بووە، زیان بەر نهۆمی ژێرزەمینەكان و ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە. داوا لە هاووڵاتییانمان دەكەین هۆشیار بن”.

تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پێشت تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دوازانیاری لەبارەی ئاگرەكەی كامپی بەحركەوە
دواتر دوازانیاری لەبارەی ئاگرەكەی كامپی بەحركەوە
ەیوەندیدار