
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەینێ چەند شوێنێكی دیكە مووچەكانیان وەردەگرن.
بەپێی لیستی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچە، ئەمرۆ دووشەممە 2022/12/12 مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، دابەشدەكرێت.
بەپێی لیستەكە، سبەینێ سێشەممە 2022/12/13 مووچەی وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، دەزگای گشتی كاروباری مین، دابەشدەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەموو 25ی مانگێ مووچە دابەش بكات، بەڵام ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكراو جگە لەوەش دابەشكردنی مووچە دوو هەفتە دەخایەنێت.