ئەمڕۆ.. وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات



ئەمڕۆ پێنجشەممە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند، “حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران زنجیرەیەک گفتوگۆ لە بەغدای پایتەخت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات، سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران”.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە “ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی غەززە گەشتێکی ناوچەیی لە عێراق دەستپێدەکات”.

پێشتر ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە، ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ عێراق لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بنکەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی خەمڵاندنەکانمان، بەشێک لە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ کراوە و بەشەکانی دیکەش جێبەجێ نەکراون”.

ناسر کەنعانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، ئێران تیمێکی ڕەوانەی عێراق کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە پرۆسەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ بەغدا بکۆڵنەوە و ڕاپۆرتێکی لەسەر ئامادە بکەن، لە درێژەی قسەکانیدا حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە بارەگای هێزە کوردییەکان چۆڵکراون.

تاران و بەغدا لە ١٩ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی بەغدا، لە ماوەی شەش مانگدا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، ئێران لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە کوردییەکانی کرد.

وێنە؛ دەست بەسەر 10 هەزار و 300 کلکی ڕێویدا گیرا
پێشت وێنە؛ دەست بەسەر 10 هەزار و 300 کلکی ڕێویدا گیرا
مەلا بەختیار: دوای 31 ساڵ حکومڕانی 30 ملیار دۆلار قەرزارین
دواتر مەلا بەختیار: دوای 31 ساڵ حکومڕانی 30 ملیار دۆلار قەرزارین
ەیوەندیدار