لە کەمپی بەحرکە ئاگر کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا


کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە کەمپی بەحرکە لە هەولێر کەوتەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێکی تەمەن ١٧ ساڵ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوەبووە، سەرەتا لەیەک کەرەڤانەوە بووە، دواتر ئاگرەکە تەشەنەی کردوە و،نزیکەی پێنج کەرەڤانە سوتاون.

کەمپەکە لە ٢٠١٣ەوە دروستکراوە، لە ساڵی ٢٠١٥ تەواوی خێمەکان بۆکەرەڤانە گۆڕدراون و لەدوای هاتنی داعش خەڵکی موسڵ لەم کەمپە نیشتەجێکراون.

ئێستا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

هۆشیار زێباری: گرنگە ئەو کەسانەی لە دزی سەدەوە تێوەگلاون ئاشکرابکرێن
پێشت هۆشیار زێباری: گرنگە ئەو کەسانەی لە دزی سەدەوە تێوەگلاون ئاشکرابکرێن
سودانی بڕیارێك دەدات و بەشەخۆراكێكی دیكەش دابەش دەكرێت
دواتر سودانی بڕیارێك دەدات و بەشەخۆراكێكی دیكەش دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار