ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

شەش نیشانە کە دەری دەخات هۆمۆن لە جەستەدا ناهاوسەنگە

خێزان

گۆڕانی هۆرمۆن لە خانماندا زیاترە وەک لە پیاوان بەهۆی سکپڕی و سوڕی مانگانە، ئەم گۆڕانەش کاردەکاتە سەر جەستە و لایەنی دەروونی، ئەمانەی خوارەوە هەندێک لە نیشانەکانین:

-زیادبوون یان کەمبوونی کێش: گۆڕانی لە ناکاوی کێشی لەش دەکرێت نیشانە بێت بۆ زۆرێک لە نەخۆشی یەکێک لەوانە گۆڕانی هۆرمۆنەکانە.
-بێ هێزی بەردەوام: بێ هێزی بەردەوام دەگەڕیتەوە بۆ کەم دەردانی هۆرمۆنی ثایرۆید و زۆر دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ.
-کەم خەوی: کەم خەوی یەكێکە لە نیشانە زۆر باوەکانی تێکچوونی هۆرمۆن کە زیاتر لەو خانمانەدا ڕوودەدات کە گەیشتوونەتە تەمەنی نائومێدی.
-هەڵوەرینی قژ:نیشانەیەکی تری تێکچوونی هۆرمۆن هەڵوەرینی قژە کە زیاتر لە پیاواندا ڕوودەدات
-خەمۆکی:کەم دەردانی هۆرمۆنەکانی ئێندۆرفین و سیرۆتۆنین هۆکارن بۆ توشبوون بە خەمۆکی.
-نەمانی ئارەوزووی سێکسی:لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی خانماندا هەردوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆن کەمتر دەردەدرێن لە لایەن هێلکەدانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.

تەندروستی

بەشێكی لەفەفرۆشەكانی سلێمانی ماددەیەكی مەترسییدار دەكەنە فلافلەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و خۆراك لە بەشی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەكارهێنانی سۆدە زیانی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و بەپێی نوێترین ڕێنمای تەندروستی نابێت بەكاربهێنرێت.

لەشكر حەمید بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەشێك لە لەفەفرۆشەكانی سلێمانی، سۆدە دەكەنە فلافلەوە، لەكاتێكدا بەكارهێنانی ئەو ماددەیە مەترسییدارە.

دەشڵێت”هەر كەسێك سۆدە بەكاربهێنێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، لەسەرەتادا سزای ماددی دەدرێت و پاشان دووكانەكەی دادەخرێت، چونكە بەپێی لێكۆڵینەوەكان بەكارهێنانی سۆدە زیانی زۆری تەندروستی هەیە”.

ئاشكرابوونی بەكارهێنانی سۆدە لەلایەن لەفەفرۆشەكانەوە، لەكاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی پێشوودا تەندروستی سلێمانی بەكارهێنانی سۆدەی بۆ دروستكردنی نان، سەمون، بەرهەمەكانی هەور قەدەغەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خویەکی ڕۆژانە کە بەردەوام ئەنجامی دەدەیت و زیانی زۆرە

خێزان

کۆمەڵێک کار و خورەوشتی ڕۆژانە هەبووە کە ئێمە وەک شتێکی ئاسای ئەنجاممان داوە لە کاتێکدا زیانی بۆمان هەیە:

-قاچ خستنە سەر قاچ بۆماوی درێژ زیانی بۆ ئەژنۆت هەیە

-پێدانی خواردن بە کۆتری سەر شەقامەکان ڕەنگە مەترسیدار بێت، چونکە ڕێژەی مەترسی توشبونیان بە ڤایرۆسە زیانبەخشەکان ٥٠٪ یە

-لە چاوکردنی چاویلکەی خۆری هەرزانبەها مەترسیدارە چونکە ئەگەری دروستبونی سوتانەوەی پێستت هەیە

-خواردن لە شوێنی کار زیانی هەیە، بەو پێیەی میکرۆبی زۆر هەیە و هاوڕێکانیشت بێزار دەکەیت

-گوێنەدان بە رێکی پشتت لە کاتی دانیشتن مەترسیدارە بۆ پشتت

-خەوتن بە دەمدا زیانی بۆ ئەندامەکانی جەستەت هەیە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پزیشكێكی كورد دایك و باوكەكان لە زیانەكانی چپس بۆ منداڵان ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

منداڵان زۆر حەز بە خواردنی چپس دەكەن و زۆر جار دایك و باوكان كاتێك منداڵەكانیان برسییان دەبێت چپس وەك جێگرەوەی خۆراكە بەسوودەكان دەدەن بە منداڵەكانیان بێ گوێدانە ئەو زیانە تەندروستییانەی كە بۆ تەندروستی و گەشەی منداڵەكە هەیەتی.

د.عەبدلواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی و مامۆستای بەشی پزیشكی لە زانكۆی سلێمانی لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی” پێویستە دایك و باوكان منداڵەكانیان فێری خواردنی نەكەن ئەگەر منداڵەكە هەر ویستی لانیكەم زۆر بەكەمی پێی بدرێت و پێش نانخواردن یان بە برسێتی هەرگیز پێی نەدرێت.”

هەر لە نوسینەكەیدا ناوبراو ئاماژەی بە زیانەكانی چپس كردووە:

1_دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێشی لەش و قەڵەوی، چونكە چەوری زۆری تێدایە.
2_ئەبێتە هۆی كەم بوونەوەی خۆراكە ماددە گرنگەكانی لەشی، چونكە چپس هەژارە لە كانزاو ڤیتامینەكان، كاتێك منداڵ بەزۆری چپس دەخوات گوێ بە خواردنی سەوزە و میوە نادات، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمی ڤیتامین لەلەشیدا.
3_بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی خوێ كەلە چپسدا هەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
4_كۆلیسترۆلێ زۆری تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنەرییەكانی دڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان