ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ خواردن لە کاتی قەبزیدا دەتوانیت پەنای بۆ ببەیت

خێزان

ناڕەحەتی و ئازار لە کاتی کردنی پیساییدا پێی دەوترێت قەبزی، ئەو کەسانەی کەسانەی تووشی قەبزی دەبن لە هەفتەیەکدا کەمتر لە سێ جار پیسایی دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری سک و سەرئێشە. ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەریکی سروشتین بۆ چارەسەرکردنی قەبزی:

-ئەلۆڤێرا: لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی باش ئاو لە ئەلۆڤێرادا هەیە بۆیە چارەسەرێکی باشە بۆ قەبزی.

-سێو:سێو فایبەری تێدایە کە گرنگە بۆ زوو هەرسکردنی خۆراک و نەرمکردنی پیسایی و هەروەها پێکتینی تێدایە هانی جوڵەی پیساییەکە دەدات.

-هەرمێ:لە ناو هەرمێدا بڕێکی زۆر فایبەر و ماددەی سۆربیتاڵی تێدایە کە جوڵەی پیسایی ئاسان دەکات لە ناو ڕیخۆڵەدا.

-هەنجیر:خواردنی هەنجیری وشک یان فرێش ڕێگری دەکات لە قەبزی.

-بامێ:بامێ بەهۆی ئەو ماددە لینجەی کە لە ناویدا هەیە یارمەتی ئاسان ڕۆشتنی پیسایی دەدات لە ریخۆڵەکان ودەرچەی کۆمدا.

– هەڵوژەی وشک: خواردنی ٦ بۆ ٧ دەنکە هەڵوژە لە ڕۆژێکدا چارەسەرێکی دیکەی قەبزییە.

– کەتان: خواردنێکی ڕیشاڵییە و زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری قەبزی و لەسەرەوەی لیستەکەدا دێت.

ریکلام

تەندروستی

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەی خوارەوە هۆکارەکانیەتی:

 

-دەبێتە هۆی ئەوەی خەوێکی باش و تەندرووستت هەبێت

– پەستانی خوێنت دادەبەزێنیت

– ڕێژەی چەوری لە خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە و سوڕی خوێن ئاسایی دەبێت

-سستمی بەرگری جەستەت بەهێز دەکات

-دەبێتە هۆی ئەوەی لە کاتی خەویشدا چەوری بسوتێت و کێشت داببەزێت

 

-چرچی پێست ناهێڵێت و ساف و جوانی دەکات

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کاتێک بە قژی تەڕەوە دەچیتە جێگاوە، چاوەڕوانی ئەم سێ دەردە بکە!

خێزان

به‌شێك له‌ خانمان له‌و كاته‌ی كه‌ قژیان ته‌ڕه‌ ده‌چنه‌ جێگاوه‌و نایانه‌وێت پێشتر وشكی بكه‌نه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و كاره‌ ئه‌م زیانانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه‌:

 

-سه‌رئێشه

له‌ كاتی خه‌وتندا پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێت، به‌ڵام به‌هۆی شێداری سه‌ره‌وه‌ توشی سه‌رئێشه‌ ده‌بیت.

 

-ماڵی به‌كتریاكان

له‌ كاتی چونت بۆ نێو جێگه‌ به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌، به‌هۆی شێداركردنی ناوجێگاكه‌ت و تێكه‌ڵبونی خانه‌ مردوه‌كان و زه‌یتی سروشتی سه‌رت، ژینگه‌یه‌كی زۆر له‌ بار بۆ به‌كتریاكان دروستده‌كه‌یت.

 

-وه‌رینی قژ

-قژی شێدار هه‌ستیاره‌و زیاتر ئه‌گه‌ری وه‌رینی هه‌یه‌ وه‌ك له‌ قژی ئاسایی.

 

هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ به‌ر له‌ خه‌وتن قژت جوان وشك بكه‌یته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٥ نیشانەی ئایدز کە لە خانماندا دەردەکەوێت و باشترە زانیاریت لەسەری هەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی نەخۆشی ئایدزە HIV کە لە خانماندا دەردەکەوێت و پێویستە زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

-سووربونەوە و درووستبونی پەڵەی زۆر لەسەر جەستە

– بێهێزی زۆر و نەبوونی توانای کارکردن

– بونی تای بەهێز و عەرەق کردنەوە

– هەوکردنی زۆر و بەردەوام لە ناوچەی زێ

– درووستبونی گرێ و لوو لە ناوچەی مل

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان