ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە سڕبوون و ئازاری مەچەک و دەستت دەگریت؟

خێزان

ئەو کەسانەی زۆر کۆمپیتەر بەکاردەهێنن زۆرجار توشی ئازار دەبن لە دەست یان لە شەواندا سڕ دەبێت، بۆ ڕێگری لەو کێشەیە پێویستە ئەم ڕێگایانە بگرنە بەر:

 

– ناوە ناوە پشویەک بە دەستەکانت بدە

– کاتێک لەسەر کیوبۆرد کاردەکەیت با دەستت ڕێکبێت و مەچەکەت نەنوشتێتەوە

– دەتوانیت باندج لەدەستبکەیت بۆ ڕێگری لە ئازار

– ناوە ناوە وەرزش بە دەستەکانت بکە

– لەکاتی بونی ئازاردا سەهۆڵ لەسەر دەستەکانت دابنێ

تەندروستی

حەوت نیشانە کە دەری دەخات ترشەڵۆکی فولیک لە جەستەدا کەمە

خێزان

ترشەڵۆکی  فولیک  Folic یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان لە خوێندا کە زۆرجار بە ڤیتامین B9 ناودەبرێت، ئەم ترشەڵۆکە بەرپرسە لە بەگەڕخستنی پڕۆتین و چەوریەکان بە شێوازێکی تەندروست لە نێو خوێندا، هاوکاری خۆنوێکردنەوەی کۆئەندامی هەرس و پێست و ماسولکەکانیش دەکات.

بەڵام کاتێک ترشەڵۆکی  فولیک لە جەستەدا کەمدەکات توشی کۆمەڵێک کێشە دەبیت کە بە نەخۆشی  folate deficiency ناودەبرێت و ئەمەی خوارەوە دیارترین نیشانەکانیەتی:

-درووستبونی برین لە دەمدا و هەڵئاوسانی زمان.
-لاوازبونی هەستی تامکردن.
-لاوازبونی توانای هەرسکردن لە جەستەدا.
-ماندویەتی بەردەوام و زەردهەڵگەڕان.
-سەرگێژخواردن و هەناسەبڕکێ.
-دروستبونی کێشە لە ڕاگرتنی باڵانسی جەستە.
-هەستکردن بە ئازار لە تەواوی جەستەدا.

لە کاتێکدا ئەم کێشانەت هەبوو دەتوانیت بە خواردنی سەوزەوات چارەسەری بکەیت بەتایبەتی برۆکلی و ڕێواس، ژنانی دوگیان زیاتر توشی ئەم کێشەیە دەبن و دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

دوو جۆری سەرەکی نەخۆشی دەروونی هەیە، نیشانەکانیان چییە و چۆن پێی دەزانیت؟

خێزان

بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشیەر دەروونیەکان زۆرن و دابەش دەکرێن بەسەر دوو جۆری سەرەکیدا، ئەمەی خوارەوە جۆرەکان و نیشانەکانیانە:

 

یەکەم: نەخۆشی سایکۆسس ( ذهانی )

نیشانەکانی:

-کەسەکە دان بە نەخۆشیەکەی دادەنیت ، رازی نابێت بەنەخۆش ناو ببریت.

-هەست بە شێوازی قسەکانی دەکرێت ، ناوەرۆکی قسەکان ڕوون نیە.

-چارەسەری لەرێگەی دەرمان دەبێت لەزۆر بەی حالەتەکان.

-زۆر جار دوای چاک بوونەوەی ، رووداوەکانی بیر نامینێت.

-نەخۆش تووشی حاڵەتی هەڵوەسە دەبیت.

دووەم: نەخۆشی نێۆروسس(عصابی)

نیشانەکانی

-کەسەکە دان بەنەخۆشیکە دادەنێت و بەدوای چارەسەردا دەگرێت.

-گرفت لەقسەکانی دا نییە ، لە لەناوەڕکی قسەکانی دەگەین.

-چارەسەر لەرێگەی ئاخاوتن و چارەسەری دەروونی دەبیت.

-زۆربەی کات نەخۆشەکە رووداوەکانی دێتەوە یاد.

-نەخۆش تووشی هەلوەسە نابێت.

 

 

س: دەروونزانی گشتی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند پێکهاتەیەکی سرووشتی بۆ قژ کە دەتوانێت هەموو شتێک تێک بدات

خێزان

زۆرجار لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەندێک گیراوەی تایبەت دەبینیت کە دەوترێت بۆ قژ باشە، بەڵام مەرج نییە هەمووی ڕاست بێت، ئەمەی 

 

– بیرە بۆ قژ

گەر بە  بیرە قژت بشۆیت ڕاستە رەونەقداریت دەکات و کەمتر دەڕوتێتەوە، بەڵام لەگەڵیدا قژت وشک دەبێتەوە، جگە لەوەی بۆنی بیرە بەهێزە و بەقژتەوە دەمێنێتەوە.

 

– سیر و پیاز

زۆرجار ئامۆژگاریمان دەکەن بۆ بەکارهێنانی سیر و پیاز بۆ قژ، ئەم دوو پێکهاتەیە قژ بەهێزدەکەن و وادەکان زوو درێژ ببێتەوە، بەڵام ئەگەر زۆرە قژت توشی هەوکردن بکات، جگە لەوەی بۆنەکەی بۆماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و لاناچێت.

 

– سۆدەی نان

کاتێک قژت بە سۆدی نان دەشۆیت، کەمتر چەوری پێوەدەمێنێت، بەڵام زیان بە مێخی سەر دەگەیەنێت و قژەکە دواتر ڕەنگێکی دێز وەردەگرێت.

 

– خوێ

خوێ بۆ خێراکردنی هاتنەوەی قژ بەسوودە، بەڵام هەندێکجار دەبێتە هۆی ستانەوە لە سەردا و نابێت زۆر بەکاری بهێنیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان