عێراق پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێكرد



 

لیژنەیەکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ و چۆتە چه‌ند وه‌زاره‌تێك.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە لیژنەیەكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە هەرێمی كوردستانە و هەماهەنگی تەواومان هەیە و هەر شتێك پێویست بووبێت خراوەتە بەردەستیان.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو لیژنەیەی چاودێری دارایی عێراق چەند ڕۆژێكە لە هەولێرن و لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم كۆبوونەتەوە و بۆ وردبینی كردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران داوای لیستی مووچەی مانگی 6یان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو لیژنەیە سەردانی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و شه‌هیدان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمیان كردووه‌ و دەستیان بە پێداچوونەوە بە لیستی مووچەخۆرانی وه‌زاره‌ته‌كان كردووه‌.

بەگوێرەی دوایین رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، چەند لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە، بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرسی مووچه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ به‌ گشتی.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (964) سوبحی مستەفا، بەڕێوەبەری خانەنشینی یەک-ی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ ئه‌م لیژنه‌یه‌ سه‌ردانی كردوون داوای لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵیان لێكردوون و هەموو هاوكاریی و ئاسانکارییەکمان بۆ ئه‌م لیژنه‌یه‌ كردووه‌”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریش ئاوات جەناب نوری ، وه‌زیری دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو، كه‌ بۆ وردبینی و بەدواداچوونی داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆران هاوکاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەكەن.

به‌ پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە تایبەتە بە وردبینی لە ژمارە و داتای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بڕی مووچەکانیان، بڕیاره‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ دوای تەواوکردنی کارەکانیان راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران بكه‌ن

 

ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیەنرا
پێشت ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیەنرا
بە بۆردومانی توركیا 29 كارمەندی ئاسایشى ڕۆژئاوا شەهید بوون
دواتر بە بۆردومانی توركیا 29 كارمەندی ئاسایشى ڕۆژئاوا شەهید بوون
ەیوەندیدار