ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٦ کار کە دەبێت وازی لێبهێنیت، گەر بتەوێت تەندرووست بژیت!

خێزان

لەشێکی تەندروست واتە تەمەنێکی درێژتر، شێوازی ژیان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر تەندروستی و درێژبوونی تەمەن، ئەمانەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە  کە دەبێت وریایی بیت گەر دەتەوێت تەمەنت درێژ و تەندرووست بێت:

-خواردنی خۆراکی ناتەندروست

زۆربەی خواردنە خێراکانی وەکو هەمبەرگر و فینگەر و کنتاکی بە خواردنی نا تەندروست دادەنرێن بۆ لەش بەهۆی زۆری کالۆری و چەوری تیایدا کە دەبنە هۆی قەڵەوی و جەڵدە و بەرزی کۆلستڕۆڵ.

-نەخەوتنی پێویست

کەم خەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە، بۆیە شەوانە خەوتن بۆ ماوەی ٧ بۆ ٨ کاژێر گرنگە بۆ لەشێکی تەندروست.

-دڵەڕاوکێی زۆر

دڵەڕاوکێی زۆر هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە لەشدا کە ئەم هۆرمۆنە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر دڵ و سیستمی بەرگری و مەترسی توشبوون بە جەڵدەی دڵ زیاد دەکات.

-جگەرە کێشان

کێشانی جگەرە هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سیەکان و نەخۆشیەکانی دڵ و پێست و ددان هەروەها دەبێتە هۆی پێشخستنی پیربوون.

-تەمبەڵی

وەرزش نەکردن و کەمی جوڵە هۆکارە بۆ زۆرگرفتی تەندروستی وەک بێ هێزبوونی ماسولکەکان و لاوازبوونی ئێسک بۆیە گرنگە ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک وەرزش بکەی.

-بیرکرنەوەی نەرێنی

بیرکردنەوەی نەرێنی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندوستی وەکو نەهێشتنی ئارەزووی خواردن و توڕەبوون و شڵەژان و خەمۆکی وە دەبێتە هۆی سنوردارکردنی تواناکانت.

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کەس کە ڕەنگە بیرۆکەکەیان لە مەریخەوە هێنابێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک داهێنانی سەرشێتانە و کۆمیدیە کە هەم زیرەکانەیە و هەمیش پێکەنیناوییە:

بۆ پارێزگاری لە سووتان

دژەخۆرێکی ناوازە

ئامێرێک بۆ ڕێگری لە کەوتن بەلادا لە نێو میترۆ و پاس

داوای شەحنی مۆبایلەکەم لە دایکم کرد، پێی وتم بانگی سەگەکە بکە

قاپشتنیشی ناوێت

کارێکی ناوازە

کاتێک دایک و باوک داهێنان دەکەن

سەرم شت و نەمویت ماکیاژەکەم تێک بچێتەوە

شوێنێکی خۆشە

سەگ خۆی پیاسە بە خۆی دەکات

کێشەی شوێنی مۆبایل نەما

جێگای هێدفۆنەکەی

قۆپی کردن بە شێوازی تازە

ئەمە کە گەورەبوو داهێنەر دەردەچێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

پێنج وەڵامی کەسی درۆزن کە دەتوانیت یەکسەر بیناسیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو وەڵامە جۆربەجۆرانەیە کە کەسی درۆزن بۆ دەربازکردنی خۆی لە درۆکە پێت دەڵێت، مەرج نییە ئەم وەڵامانە لە هەموو کات ڕاست بێت بەڵام زۆرکات کەسە درۆزنەکان بەم جۆرە هەوڵدەدەن خۆیان بپەڕێننەوە:

 

-هەوڵدەدات هاوسۆزیت بۆ دەرببرێت بە جۆرێک کە پێویست بەوە ناکات، بەڵام دەیەوێت بەوە خۆی بپەڕێنێتەوە

 

-هێرشکردن وەک بەرگری بەکار دەهێنێت!

-وەڵامی ناڕوون و ئاڵۆزت دەداتەوە!

-سوێند زۆر دەخوات و شتەکە زۆر بە توندی دەگرێت

-خۆ گێلکردن و دورخستنەوەی تەواوەتی لە بابەتەکە

-بۆ ناسینەوەی کەسی درۆزن تەماشاکردنی چاوەکان زۆر گرنگە، چونکە لە کاتی درۆدا گلێنەی چاوەکان ئەمسەراو سەر دەکەن!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات مێشکت شۆردراوەتەوە و کەسانی دیکە کۆنتڕۆڵیان کردویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانە و ئاماژەیەکە کە دەری دەخات لەلایەن حیزب و ڕێکخراو و کۆمپانیا بازرگانیەکانەوە مێشکت شۆراوەتەوە بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بەکارت بهێنن.

 

-زۆر سەرقاڵدەکرێیت بە بابەتی هونەری و کۆمەڵاتی و وەرزشییەوە بەجۆرێک کە بیرت نییە باس لەسەر کێشە سەرەکیەکانی ئابوری و سیاسەت بکەیت.

-لە خۆت دڵنیانیت و بەردەوام ترسی ئەوەت هەیە کە کەسانێک پەلامارت بدەن، هەر بۆیە هەستی ئەوەت لا درووستدەبێت کە  پێویستی زۆرت بەوە هەیە کەسانی کە بتپارێزن و بەوەش کۆنتڕۆڵت دەکەن.

-کەسانیک وا خۆیان دەردەخەن کە خۆت لە خۆت باشتر دەناسن، هەر بۆیە لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵت بکەن.

 

-واتلێدەکەن کە لە بەرامبەر شتی سادەدا هەست بەتاوان بکەیت، لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدرێت ڕەفتارەکانت بگۆڕدرێت.

-ناچار دەکرێیت وابەستەبیت بە خواستی خەڵکەوە تا تەنها نەکەویت، بۆنمونە پێویستە بەشداری ئاهەنگەکان بکەیت و سوپڕاز بکەیت ئەگەر نا تۆ دواکەوتویت!

-کەسانێک وا ڕەفتار دەکەن کە تۆ منداڵیت و ئەوان لە تۆ ژیرترن، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵت بکەن

-شتەکانی خۆیانت وردە وردە بەسەردا ساغ دەکەنەوە، سەرەتا بیرۆکەیەکی ئاسایی دەبێت و دواتر دەبێتە پێویستیەکی سەرەکی ڕۆژانەت یاخود هەموو ڕۆژێک گوێبیستی دەبیت.

-هەوڵدەدرێت تەنهات بکەن لە کۆمەڵەکەت، بەو جۆرە باشتر کاریگەریت لەسەر دادەنێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان