ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٦ هۆکار لە پەیوەندیدا، وادەکات بەرامبەرەکەت خیانەت بکات

خێزان

شارەزایانی بواری خێزان، ٨ هەڵە و هۆکاری دیاریکراویان باسکردووە لە پەیوەندیدا کە وادەکەت خیانەت بکەوێتە پەیوەندیەکەوە، ئەمەی خوارەوە هۆکارەکانە:

 

– نەمانی هەست و سۆز

٤٧٪ی ئەو پیاوانەی خیانەتیان کردوە ئاماژەیان بەوەداوە کە لەگەڵ هاوسەرەکانیان  هەست و سۆز و خۆشەویستی لەنێوانیان نەماوە.

 

– ئەزمونی پێشوەختە

٧٥٪ ی ئەو پیاوانەی پێشتر خیانەتیان کردووە، دواتر لەگەڵ هاوسەرەکانیشیان دوبارەیان کردۆتەوە.

 

 

– بێزاری لە پەیوەندی  سێکسیدا

٧٠٪ پیاوان و ٤٩٪ ی ژنان بە هۆکاری ئەوەی کە سێکس کردنیان لە ژیانی هاوسەرگیری هیچ هەستی تێدا نەماوە و بۆتە ڕۆتینێک، خیانەتیان کردووە.

 

– سۆشیال میدیا

ئەو ژن و پیاوانەی زۆرتر کاتەکانیان لەسەر فەیوسبووک و ئینیستاگرام بەسەر دەبەن، ئەگەری خیانەتیان زیاترە.

 

 

– گەشتکردن بۆ کار

توێژینەوەیەک سەلماندویەتی کە ١/٣ ی ئەو پیاوانەی خیانەتیان کردووە، لە کاتێکدا کردوویانە کە بەهۆی کارەوە گەشتیان کردووە، هاوکات ١٣٪ی خیانەتی ژنانیش لەو  کاتەدا بووە.

 

 

– کەمی ئۆکسیتۆن

ئۆکسیتۆن ئەو هۆڕمۆنەیە کە لەکاتی باوەش و ماچدا جەستە دەیڕێژێت و هەست بە خۆشی دەکەیت، گەر ئەم هۆڕمۆنە کەم بوو، ئەگەری  خیانەت زیاتر دەبێت.

 

 

 

 

خۆشەویستی

چەند ئامۆژگاریەکی خۆشەویستی کە ئەو کەسانەی خۆیانت لێدەکەن بە پسپۆڕ پێتی دەڵێن و هەمووشی هەڵەیە! 

خێزان

زۆرجار کاتێک دەچیتە پەیوەندی خۆشەوویستیەوە یان تازە ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت، هەموان لێتدەبن بە پسپۆڕ و قسە دەکەن، بەڵام گرنگە کە هەموو ئەو ئامۆژگاریانە وەرنەگریت چونکە بەشێکیان زیانی زیاترە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

–  کەسێکی لەخۆت دەوڵەمەنتر بدۆزەرەوە:

کاتێک لەبەر پارە یان سودێکی تایبەتی لەگەڵ کەسێکدا دەژیت، ئەوا بزانە کە تۆ سۆز و خۆشەویستیەکەت دەخەیتە ڕیسکێکی گەورەوە، جونکە هەرکات ئەو حەزە کاتیانە پر بوەوە یان بەدی نەهات هاوسەرگیریەکەش تێک دەچێتەوە.

 

– خۆت هەموو شتێک بگەر دەست

ئەمەش یەکێکە لەو ئامۆژگاریە هەڵانەی نابێت بەقسەی بکەیت، ژیانی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای بەرپرسیاریەتی جیاواز بنیادنراوە و هەریەکە و لە بواری خۆیدا سەرپەرشتیار دەبێت.

 

– داوای ڕۆمانسیەتی بەردەوام بکە

لەڕووی دەرونی و سروشتی مرۆڤەوە ئەمە نەگونجاوە و نایەتە دی، بۆیە بە پێی فیلمەکان تەماشای ژیانی ڕاستەقینە مەکە.

 

– بێدەنگ بە و خراپتری مەکە

هەڵەیە کە کێشەکان بە بێدەنگی تێپەرێنیت و باشترە گفتوگۆی لەسەر بکەیت، چونکە گەر وانەبێت لە شوێنێکدا دەتەقێتەوە.

 

– بەردەوام چاودێری بکە، چونکە ئەو مافەت هەیە

ژیانی هاوسەرگیری پێویستە لەسەر بنەمای متمانە بێت نەک چاودێری بەردەوام و ژیانێکی هەواڵگریانە.

 

– زۆر کەس باوەڕی بەم هاوکێشەیە هەیە، بەڵام تۆ ژیانت لەسەر ئەمە بنیاد مەنێ و بزانە کە خۆشەویستی راستەقینە دواجار دەبێت بە هاوسەرگیری کۆتایی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

کۆمەڵێک ڕەفتاری ئافرەتان لەوانەیە جارێکی دیکە پیاو نزیکی نەبێتەوە

خێزان
کۆمەڵێک ڕەفتار هەن کە پیاوان حەزی پێناکەن لە کاتی گفتوگۆدا، گرنگترین ئەو خاڵانە کامانەن؟ خوێنەربن.

زۆر قسەکردن یەکێکە لەو ڕەفتارانەی خانمان، زۆر وتن لەسەر بابەتێک بەجۆڕێک ببێتە هۆی بێزارکردنی کەسانی بەرامبەر، هەوڵبدە لەو ڕەفتارانە دووربکەویتەوە و بەپێی پێویست بدوێیت.

یاری کردن بە لێوت یان خواردنی بەشێک لێو سیفاتێکی باش نییە لای پیاوان و هەندێک جار ڕقیان لێدەبێتەوە، هەوڵبدە ئەم ڕەفتارە نەنوێنیت و پارێزگاری لە خاوێنی دەم و بۆنیشی بکە.

زۆر خوراندنی قژ یان بێخی سەر و زیاد لەپێویست دەست بۆ بردنی یەکێکە لە رەفتارە خراپەکان، ئەگەر دەتەوێت بە جوانترین شێوە دەربکەویت لەبەردەمیدا وازبهێنە لەو کردارە.

کاتێک گفتوگۆ دەکەیت، دەست لە لێوت مەدە، هاوکات ئاگاداری جوینی بنێشت و یاری پێکردنی بە لەدەمتدا بەشێوازێکی ناشرین نەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

توێژینەوەیەک: ئەوانەی بەردەوام شەڕ دەکەن لەگەڵ خۆشەویستەکانیان یەکتریان زۆر خۆش دەوێت

خێزان
بەپێی دواین توێژینەوە دەرکەوتووە ئەو هاوژینانەی بە بەردەوامی دەمەقاڵێیان هەیە لەگەڵ یەکتردا ئەوا زیاتر یەکتریان خۆش دەوێت، توێژینەوەکە دەری خستووە ئەوانەی هەفتەی جارێک تووشی ئەم گرفتە دەبن پەیوەندییەکەیان زۆر پتەو بووە و لە دواتردا زیاتر یەکتریان خۆش ویستووە.
هەروەها هەندێک جار شەڕ کردن بەمانای گرنگی پێدانی زۆر دێت بە بەرامبەر تاوەکوو زیاتر و زیاتر لە یەکدی تێبگەن و ئاگاداری شتەکان بن.


هەروەها پێویست ناکات هیچ کام لە هاوسەرەکان لەم گفتوگۆیەدا بێدەنگ بن و گرنگە هەوڵی زیاتری لێک تێگەشتن بدەن چوونکە لە دواتردا دەبێتە هۆی ئاسانکردنی گرفتەکان تاوەکو باشتر بە سەریدا زاڵ ببن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین