دەگمەنترین پیشەکانی جیهان کامانەن؟


ڕەنگە ئاسان بێت بیر لە بەناوبانگترین پیشەی جیهان بکەیتەوە، وەک بوون بە ئەندازیار یان بوون بە ئەفسەری پۆلیس، چونکە ئەمانە لە بەناوبانگترین پیشەکانن، بەڵام تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە دەگمەنترین پیشە لە جیهاندا کامانەن؟

لە بابەتێکی ماڵپەڕی “العربیة الجدید” دا ئاماژە بە دەگمەنترین پیشەکانی جیهان دەکات بە داهاتی ساڵانەیانەوە، بەم شێوەیە:

١. پزیشکی نەشتەرگەری منداڵان کە داهاتی سڵانەی دەگاتە (٢٩٠.٣١٠$)

خاوەنی ئەم پیشەیە چاودێری تەندروستی منداڵی بچووک تا هەرزەکاران دەکات، پێویستی بە زانیاری هەیە لەسەر نەخۆشیەکان و چۆنیەتی چاودێریکردنی نەخۆشەکان لە کاتی لاوازییاندا.

٢. پسپۆری درووستکردنی ددان داهاتی ساڵانەی دەگاتە (١٤٣،٧٣٠$)

پسپۆڕی پزیشکی ددان گرنگییەکی تایبەت بە رێکاری ددانەکان و دەموچاو دەدات، ئەرکی گۆڕینی ددان و چارەسەرکردنی ئێسکی ددانی هەیە ، بە بەکارهێنانی رێکاری نەشتەرگەری زۆر ئاڵۆز.

٣. دەروونناسی پیشەیی بەداهاتی ساڵانەی (١١٣.٣٢٠$)

چاودێری هەڵسوکەوتی کارمەندان دەکات لە شوێنی کاردا، بە بەکارهێنانی زانیاریەکانی لە دامەزراندنی کارمەند و فێربوون و گەشەپێدان و شێوازی کارکردن و پەیوەندیکردنیان،هەروەها ئامۆژگاری پێشکەش بە بەڕێوەبەران دەکات و راستەوخۆ لەگەڵ ئەو کارمەندانە کاردەکات کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە، پێویستی بە زانیاری قووڵی دەروونناسی هەیە.

٤. دروستکەری بەرهەمە دارییەکان داهاتی ساڵانەی دەگاتە (٦٠،٠٤٠$)

بابەتەکانی لەسەر شێوەی دار دروست دەکات بە شێوەیەکی باو لە بیناسازیدا بەکاریدەهێنێت، وەک نەخشەیەک بۆ دەستپێکردنی هەر کارێکی گەورە دروستی دەکات.

٥. شارەزای چاککردنەوەی ماددە بەرگرییەکان داهاتەکەی دەگاتە (٥٤.٧٦٠$) لەماوەی ساڵێکدا

پسپۆڕە لە دروستکردن و پاراستن و چاککردنەوەی ئەو ئامێرانەی کە بۆ راگرتنی گەرمی بەکاردەهێنرێن، هەروەها چاککردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئامێرەکان، وەک بۆیلەر، بۆیە پێویستی بە لێهاتوویی زۆر هەیە.

٦. بەڵێندەری کاری کشتوکاڵی ساڵانە بڕی (٥٤.٤٠٠$) داهاتەکەیەتی

ئەو وەک پسپۆڕی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیاکە کاردەکات و کرێکارانی کشتوکاڵی دادەمەزرێنێت و سەرپەرشتی و راهێنانی کرێکاران دەکات و پێداویستییەکانی ئامێرەکان تۆمار دەکات.

٧. نەخشەسازی دار داهاتی ساڵانەی دەگاتە (٥١.٠٢٠$)

ئەو پیشەگەرانەی ئارەزووی دروستکردنی نەخشەسازی دار دەکەن کە کانزاناسەکان بەکاریدەهێنن بۆ ڕشتنی کانزای تواوە، زۆر تەکنیکە پێشکەوتووەکانی کاری دار بەکاردەهێنێت بۆ دیزاینکردن و قاڵبدان بەپێی تایبەتمەندییەکان، ئەمە دەگمەنترین کارە کە پێویستی بە لێهاتوویی زۆر و تێگەیشتن لە ڕەهەندەکانی هەیە.

٨. شارەزای چاکردنەوەی کاتژمێر و ئامێرە بچوکەکان داهاتی ساڵانەی (٤٤،٦٧٠$) دۆلارە

مامەڵە لەگەڵ کاتژمێرە کارەباییەکان و ئامێرە وردەکانی دیکە دەکات و پلەیەکی بەرزی وردبینی پێویستە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، چارەسەرکردنی کێشەکان و قەبارەدانان کاری سەرەکین کە ئەم پیشەگەرە ئەنجامی دەدات.

٩. شارەزای زاوزێکردنی ئاژەڵان داهاتی ساڵانەی (٤٣.٢٧٠$) دۆلارە

پسپۆڕە لە زاوزێکردنی ئاژەڵ بۆ بەرهەمهێنانی وەچە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دۆزینەوەی گونجاوترین ئاژەڵە بۆ جووتبوون، هەروەها بەرپرسیارە لەو چاودێریەی کە ئاژەڵەکان وەریدەگرن تاوەکو بەچکەی تازەیان لەدایک دەبێت.

١٠. چێشتلێنەری تایبەت کە داهاتی ساڵانەی دەگاتە(٤٣.٢٦٠$) دۆلار

بەزۆری لەلایەن کەسانی دەوڵەمەندەوە دامەزراون، وەک کەسایەتییە ناودارەکان یان سەرمایەداران، پێویستە چێشتلێنەر ئەزموونی لە چێشت لێنان هەبێت، شارەزایی تەواوی لە هەموو جۆرەکانی خواردن هەبێت.

دەروازە نافەرمییەکانی سنووری هەرێمی کوردستان دادەخرێن
پێشت دەروازە نافەرمییەکانی سنووری هەرێمی کوردستان دادەخرێن
سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامی بانگەشەکانی بوونی گەندەڵی دەداتەوە
دواتر سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامی بانگەشەکانی بوونی گەندەڵی دەداتەوە
پەیوەندیدار