ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەرزی عومرە پێشخرا
خەڵك؛ بڕی ئەو پارەیەی لە عومرەكاران وەردەگیرێت ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای بڕیاری سعودیە بۆ پێشخستنی وەرزی ئەنجامدانی عومرە، وتەبێژی بەڕیچوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستاوە كۆمپانیاكان دەستیان بە ناونووسین كردووە بۆ بەجێهێنانی سوننەتی عومرە.

كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كە ساڵانی ڕابردوو لە كۆتاییەكانی مانگی 12 و سەرەتای مانگی یەك وەرزی عومرە دەستی پێدەكرد، بەڵام ئەمساڵ ئەو وادەیە پێشخراوە و ڕاستەوخۆ دوای حەج، عومرە دەستپێدەكات.

ڕاشیگەیاند، ئەو كۆمپانیایانەی موسڵمانان دەبەن بۆ عومرە دەستیان بە ناونووسین كردووە و لەم مانگی ئەیلول-ەوە وەرزی سوننەتی عومرە دەستی پێكردووە.

وتیشی، “هەر كات ئەو كۆمپانیایانە كارەكانی خۆیان تەواو كرد، ئێمەش وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕێكارەكانیان بۆ تەواو دەكەین، چونكە چەند ڕێنماییەك هەیە دەبێت ئەو كۆمپانیایانە پابەند بن پێوەی بۆ بردنی عومرەكاران بۆ سعودیە”.

سەبارەت بە بڕی پارەی عومرە بۆ ئەمساڵ، كاروان ستونی ئاشكرای كرد، “ئێمە كۆمپانیاكانمان تاوەكو كێبڕكێ‌ بكەن لەسەر ئەوەی كام كۆمپانیایە بە هەرزانتر موسڵمانان دەبات بۆ عومرە، چونكە هەندێك كۆمپانیا خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش دەكات و ئەو شوێنەی بۆ عومرەكاران دەیگرێت باشتر و نزیكترە نرخەكەی جیاوازە لەگەڵ كۆمپانیایەكی دیكە، كە خزمەتگوزاریەكانی كەمترە.

وتیشی، “وەرگرتنی پارەكە بەپێی خزمەتگوزاریەكانە بۆ عومرەكاران، كۆمپانیا هەیە بڕی 350 دۆلار وەردەگرێت و كۆمپانیاش هەیە بە 500 دۆلار عومرەكار دەبات، بەڵام ئێمە ئاستێكمان بۆ داناون، كە نابێت لەو بڕە زیاتربێت”.

بەپێی زانیارییەكان، بەرزترین ڕێژەی وەرگرتنی پارە لە هەر عومرەكارێك، كە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت نابێت لە 950 دۆلار زیاتر بێت.

کوردستان

زیندانییەک لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەچاکسازی گەورانی هەولێر زیندانییەک گیانی لەدەستدا.

 

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەماددەی تیرۆر زیندانی کرابوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو زیندانییە بەڕەگەز عەرەبە و ماوەی نزیکی ١١ ساڵە لەزیندانە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکی ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی شیلان و دایك و باوكی بڵاودەكاتەوە كە ماوەی چوار ساڵ بوو باوكی دەناسی.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند ماوەی چوار ساَ بوو “دارا” باوكی شیلانی دەناسی، بەڵام بەو جۆرە نا كە سەردان و هاتووچۆ هەبووبێت لە نێوانیاندا و چاودێریشی كردوون.

ڕوونیشیكردەوە كە ئێوارەی ڕۆژی تاوانەكە چووەتە ماڵی دارا و داوای پارەی لێكردووە، بەڵام ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی پارەی لا نییە بۆیە لە پێناو بەدەستهێنانی پارەدا، دارا و هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پاشان شیلان هاتووەتەوە بۆ ماڵەوە و تووشی شۆك بووە كاتێك تاوانبارەكەی لە ماڵەكەیان بینیوە و پرسیاری دایك و باوكی كردووە، كاتێكیش ویستوویەتی هاوار بكات، دەمی گرتووە و دواتریش بە سەرینێك خنكاندوویەتی.

تاوانبارەكە كە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەكان بووە، تاوەكو بەیانی ڕۆژی دواتر لەو ماڵەدا ماوەتەوە و پاشان چووە بۆ هەولێر و لەوێ دەستگیركراوە.

لایخۆشیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند ئەو خێزانە بەنیازپاکییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسە دڕندەیەدا کردووە کە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکانە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەدا بە وریاییەوە مامەڵەبکەن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی گوماناویشدا دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان