ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەبارەت بە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانە
مالكی و عامری هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر عەبادی دەردەبڕن

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی (بنیاتنان) كە لەلایەن هادی عامری و نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕەتیدەكاتەوە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران، بۆ ماوەی دووەم پۆستەكەی وەربگرێتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری كوتلەی (بنیاتنان) لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووەووە، هاوپەیمانی بنیاتنان بە هەموو كوتلەكانییەوە، ڕەتیدەكەنەوە عەبادی ماوەی دووەمی سەرۆكایەتی وەزیران بگرێتەوە دەست”، هۆكاریی ئەم هەڵوێستەشی بۆ “شكستە یەك لەدوا یەكەكانی عەبادی لەماوەی ڕابردوودا” گەڕاندبۆوە.

بە وتەی كینانی، “عەبادی جگە لە بەڵێن، هیچ شتێكی پێشكەش بە هاوڵاتیان نەكردووە، تەنانەت لە دوای تەقینەوەی دۆخی بەسرەش، خەڵكی پارێزگاكە جگە لە بەڵێنی بێ‌ بنەما، هیچیان لەو پیاوە بەدی نەكردووە”.

وێڕای دۆخی نالەباری باشووری عیراق و بە تایبەت پارێزگای بەسرە، هێزە سیاسییەكان لە ململانێی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بەردەوامن و هەر لایەك دەیەوێت چانسی ئەوەی پێببڕێت لە كۆتاییدا حكومەتی داهاتووی عیراق پێكبهێنێت.

لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق، كە لە 3ی ئەم مانگە سازكرا، كوتلەی “چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە”ی (سائیرون و نەسر و وەتەنیە و حیكمە) خۆی وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاند و ئاماژەی بە كۆكردنەوەی زیاتر لە 180 پەرلەمانتاری كردبوو، هاوكات كوتلەی “بنیاتنان”یش كە دەوڵەتی یاسا و فەتح لەخۆدەگرێت ڕایگەیاندبوو، 153 پەرلەمانتار بە ئیمزا و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ چونەتە نێو كوتلەكەیان، نەك لەڕێی سەرۆكی كوتلەوە، بۆیە لەئێستادا چاوەڕوانن بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕابسپێردرێت.

عێراق

كازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و چەند ڕاسپاردەیەكی دەركرد.

لە سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرایەتیی یاسا دەكەن، دەستدرێژیكردنەسەریان، مانای ئەوەیە دەستدرێژی كراوەتە سەر دەوڵەت.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاند: هێشتا هەلی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ماوە و دەكرێت هەڵەكان لەپێناو هەستانەوە ڕاستبكرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دووپاتیشیكرەوە: ڕێگە بە گوشاری سیاسی لە حزب و كەسایەتییەكانەوە نادەن و بە كارمەندانی ناوخۆی ڕاگەیاند: ئەركیان پاراستنی هەمووانە بەبێ دەستتێوەردان لە كاروبارەكانیان.

مستەفا كازمی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ڕاسپارد و داواشی لێكردن ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پردی متمانە لەنێوان خۆیان و هاووڵاتیاندا دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. پەلامارێك بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاشكرایكرد: لەسەر ڕێگەی خێرانی محەمەد قاسم لە باشووری بەغدا دەستیان بەسەر 7 گوللە كاتیۆشادا گرتووە كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر ئەمڕۆ گوللە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێكی مرۆیی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە. بەپێی زانیاریی میدیاكان دوای ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكە دەنگی تەقە بیستراوە و زەنگی ئاگادار كردنەوە لەباڵیۆزخانەكان لێدراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لەشەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات بەردەوام هێزە ئەمنییەكان لەدەوروبەری بەغدا ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڕاستەكردن و دەستگیركردنی ئەنجامدەران ئەنجامدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. مستەفا كازمی چووە ناو خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكەمجار چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی پێدان داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەغدا بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش چووە ناوخۆپیشاندەران.

كازمی گوێی لە داواكاری خۆپیشاندەران گرت و بەڵێنیدا داواكارییە رەواكانیان جێبەجێ بكات و لەهەمان كات باسی لەوەشكرد، حكومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتوویەتەبەر دژ بە گەندەڵی و ڕێككردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان