ئیدارەی ڕاپەڕین هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت


ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بڵاویكردووەتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەكسان بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئەم فۆڕمەی خوارەوە دەخەینە بەردەستی خوازیاران بۆ پێشكەشكردنی داواكاریەكانیان بە پێی پسپۆریەكانیان.
پسپۆریەكان:
1- ئەندازیاری شارستانی – ٤ كەس
2- ئەندازیاری میكانیك – ٣ كەس
3- ئەندازیاری كارەبا – ٢ كەس
4- ئەندازیاری تەلارساز – ١ كەس
5- ئەندازیاری پلانسازی شار – ١ كەس
6- ئەندازیاری جیۆلۆجۆ – ٢ كەس
7-ژمێریاری / بەكالۆریۆس – ٤ كەس
8- كارگێڕی كار/ بەكالۆریۆس – ٢ كەس
9- روپێوكار / دبلۆم – ٣ كەس
10- كۆمپیوتەر / دبلۆم – ١١ كەس
11- ژمێریاری / دبلۆم – ٤ كەس
12- كارگێڕی كار / دبلۆم – ٤ كەس
تێبینی:
• پۆینت كاری لەسەر ناكرێت .
• زانیاری نا دروست كەسەكە لە كێبڕكێی وەرگرتن دوور دەخاتەوە.
• فۆڕمەكە بە پێی خاڵبەندیەو هەموو خاڵبەندیەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێت.
• كێ زۆرترین خاڵ كۆبكاتەوە چانسی دامەزراندن بۆ ئەو كەسە دەبێت بە پێی خاڵبەندیەكە.
• فۆڕمەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەست دەبێت.
• بۆ خوازیارانی دەرچووی (ئەندازیاری شارستانی ، ئەندازیاری میكانیك، ئەندازیاری كارەبا، ئەندازیاری پلانسازی شار، ئەندازیاری جیۆلۆجی، روپێوكار- دبلۆم) بۆ هەر ساڵێك كاركردنیان لە كەرتی گشتی یان تایبەت (یەك خاڵ) وەردەگرێت بەو مەرجانەی لە خوارەوە دیاریكراوە بەدەرە لە خاڵبەندیەكە .
مەرجەكان :
١- هەر كەسێك لە كەرتی گشتی كاری كردبێت دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بكاتەوە كە كاری كردووە.
٢- هەر كەسێك لە كەرتی تایبەت كاری كردبێت دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بكاتەوە كە كاری كردووە.
٣- دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە كەرتی تایبەت بە بەڵێننامەی فەرمانگەی دادنوس پشتڕاستی بكاتەوە كە خوازیار چەند ساڵ كاری كردووە لەو كەرتە كاری كردووە بە ڕاست و دروستی .
٤- لایەنی پەیوەدیدار بە (كەرتی گشتی بە كەرتی تایبەت ) بەرپرس دەبێت لە راست و دروستی نوسراوی فەرمی بۆ خوازیارو رێكاری یاسایی بەرانبەری دەگیرێتە بەر لە ئەگەری نادروستی پشتگیریكردن

لینكی پڕكردنەوەی فۆڕم..

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSek_rkHhCLsWQt1CesBGHlTbMuHteNgG_5H8OtqS_89C2F0Yw/viewform

پلانی هاوبەشی ئێران و توركیا دژی كورد ئاشكرابوو
پێشت پلانی هاوبەشی ئێران و توركیا دژی كورد ئاشكرابوو
ئەمریكا و ڕووسیا دژی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕێككەوتن
دواتر ئەمریكا و ڕووسیا دژی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕێككەوتن
پەیوەندیدار