ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دیاردەی سوتانی فیول پەمپ و گڕگرتنی ئۆتۆمبێل سەرهەڵدەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ماوەیەكە بەهۆی خراپی كواڵیتی بەنزین، دیاردەی سوتانی ئۆتۆمبیل و فیول پەمپ سەرهەڵدەداتەوە و ئۆتۆمبێلەكان مت بوون، ئەندامێكی لیژنەی باڵای سوتەمەنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە ئامێری پێشكەتوو بەردەوام پشكنین بۆ وێستگەكان دەكرێت، “داواشدەكەم هەر كەسێك لە كوالیتی بەنزینی هەر بەنزینخانەبەك ڕازی نیە ئاگادارمان بكاتەوە”.

شارەزایەكی بواری چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ (خەڵك) دەڵێت: “ماوەیەكی زۆرە كێشەی فیول پەمپ لە سلێمانی سەریهەڵداوەتەوە و ناوە ناوەش دەبێتە هۆی سوتاندنی ئۆتۆمبێل، تەنها كێشەكەی خراپی بەنزینەكەیە، مت بوونی ئۆتۆمبێلیش، كە ئێستا زۆرێك لە شۆفێران بۆتە باسی ڕۆژانەیان ئەوەش تەنها هۆكارەكەی بۆ خراپ بوونی ئەو بەنزینە دەگەڕێتەوە، كە لە وێستگەكانی سوتەمەنی دەفرۆشرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، خراپی كوالێتی بەنزین ماوەیەك وای كردووە، كە بەشێكی زۆر لە ئۆتۆمبێلەكانی لە بەرزایی كیشی كەم بكات یان گڵۆپی مەكینەش هەڵ ئەكات.

لای خۆشیەوە، ئەكرەم شەریف، نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەردەوام لە ڕێگەی ئامێری پێشكەتووەوە پشكنین بۆ بەنزینخانەكان دەكرێت، هەر كەموكورتیەك هەبێت خاوەنەكەی توشی لێپێچینەوە دەبێت.

وتیشی، “ئێمە نابینە پارێزەری بەنزینخانەكان، بۆیە داوام لە هاوڵاتیان هەیە لە هەر شوێنێك هەست بەوە دەكەن، كە كوالێتی بەنزینی هەر بەنزینخانەیەك گونجاو نیە بۆ بەكارهێنان ئێمەی لێ ئاگاداربكاتەوە، لە كەمترین ماوەدا پشكنینی بۆ دەكەین، ئەگەر لە پشكنین دەرنەچوو ئەوا ڕێكاری جدی دەگیرێتەبەر”.

هەفتەی ڕابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە بەردەم گوندی ئەڵمانی و لە شەقامی بەردەم پاركی ئازادی لە سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تەكسی گڕیان گرت و سووتان و هاوڵاتیان هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەكی داراییان بۆ ڕاگەیاندن.

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. چوار هێندە و نیو زیاتر پیاوان لەژنان گیانیان لەدەستداوە

خەڵک- بەشی هەواڵ

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕێژەى گیان لەدەستدانی پیاوان  لەسلێمانی چوار هێندە و نیو زیاترە لەگیان لەدەستدانی ژنان.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپەیمانگای پزیشكی دادیی پشكنینان بۆ كراوە، كە 107 یان لەڕەگەزی نێربوون و 23 یان لەڕەگەزی مێ بوون و بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی خەمڵاندنێکی (خەڵک) بۆ ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕێژەى گیان لەدەستدانی پیاوان چوار هێندە و نیو زیاترە لەگیان لەدەستدانی ژنان و بەدیاریکراوی ٤.٦٥ هێندە زیاترە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، لەپەیمانگای پزیشكی دادیی47 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی فیشەك و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا تۆماركراوە.
هەر لەو ماوەیەدا، 6 حاڵەتی خۆخنكاندن و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا  و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 4 كەس بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە ڕوودانێكی هاتوچۆدا 4 كەس بریندار بوونز

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە دوو سایدی عەبابەیلێ نزیك زانكۆی هەڵەبجە ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا.
ئاشكراشیكرد، لە بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار كەس بریندار بوون و بریندارەكان باری تەندروستیان جێگیرە و ڕەوانیە نەخۆشخانە كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان