هێرشێك لە مەكسیك كوژرانی حەوت كەسی لێكەوتەوە



 

لە ئاكامی هێرشێكی چەكداریی لە ڕۆژئاوای مەكسیك، حەوت كەس كوژران و مندالێك برینداربوو.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی وڵاتەكەدا بڵاوكراونەتەوە لە گەڕەكی ئێل دۆرانزۆ لە شارەدێی كۆیوكا دیكاتالان ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك.

بەرپرسانی ناوچەكە باسیان لەوە كرد كە چەكدارەكان، حەوت كەسیان لە ماڵەكە هێناوەتە دەرەوە و لە باخچەی قوتابخانەیەك تەقەیان لێكردوون و سەرجەمیان كوژراون.

ئاماژە بەوەیش كراوەلە هێرشەكەدا، منداڵێكی تەمەن ١١ ساڵ بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردایە.

نووسینگەی داواكاری گشتیی ویلایەتی گێرێرۆ، ئاماژەی بەوە كرد كە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیركردووە لەبارەی هێرشەكە.

“بەهاری داهاتوو بۆ هەموو دونیا باراناوی دەبێت”
پێشت “بەهاری داهاتوو بۆ هەموو دونیا باراناوی دەبێت”
راپەڕین؛ دامەزراندن راگەیەندرا
دواتر راپەڕین؛ دامەزراندن راگەیەندرا
ەیوەندیدار