ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن چارەسەری کێشەی گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ دەکەیت لە شەودا؟

خێزان

گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر و بەتایبەت لە شەوان و کاتی خەوتندا ڕوودەدات، ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی ئەم نەخۆشیەن:

-لێخوڕینی پاسکیل:ڕۆژانە لێخوڕێنی پاسکیل بۆ چەند خولەکێک دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکان.

-خواردنەوەی ئاو:یەکێک لە هۆکارەکانی گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ بریتییە لە کەمی ئاو لە لەشدا بۆیە هەوڵبدە رۆژانە لانی کەم ٦ بۆ ٨ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.

-ڕاکێشانی قاچ:درێژکردنی قاچەکان پێش خەوتن بۆ ماوەی ٣ خولەک یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پشودانی ماسولکەکانی قاچ.

-وەرگرتنی کانزاکان: کانزاکانی وەکو پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم کاریگەریەکی زۆری هەیە لە کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکان، ئەم کانزایانەش لە ناو میوەکاندا هەیە بەتایبەت مۆز و پرتەقاڵ و ترێ و قەیسی.

-داپۆشینی قاچەکان لە کاتی خەوتندا:هەوڵبدە لە کاتی خەوتندا قاچەکانت بە بەتانی یان سەرچەفێک دابپۆشی ئەگەرچی تەنکیش بێت بۆ ڕێگریکردن لە گرژبوونی قاچەکان بەهۆی سەرمابوونەوە.

تەندروستی

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ئەوەی هەر لەگەڵ چونە جێگاوە خەوت لێبکەویت

خێزان

پرۆسەی خەوتن لە ڕووی زانستیەوە پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، بەڵام هەندێ ڕیکار هەیە کە گرنگە بیگریتە بەر بۆئەوەی بە ئاسوودەی خەوت لێبکەوێت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین ئەو ڕێکارانە:

 

– با قاچەکانت گەرم بن، بەڵام ژورەکە زۆر گەرم مەکە و با کەمێک سارد بێت، بەو جۆرە بۆ خەوتن باشترە.

– خۆت بۆ خەوتن ئامادە بکە بەم جۆرە:

١٠ کاتژمێر بەر لە خەو: کافاین مەخۆ.

٣  کاتژمێر بەر لە خەو: نان و خواردنەوە بوەستێنە.

٢ کاتژمێر بەر لە خەو کاری ماڵ و دەرەوە مەکە.

١ کاتژمێر بەر لە خەو: شتە ئەلەکترۆنیەکان وازلێبێنە، تەنها کتێب بهێڵەرەوە.

 

 

– بزانە بە کام جۆرە خەوە ئاسودەیت و ئەوە جێبەجێ بکە.

– لەگەڵ هاوسەرەکەت کاتی خەوتن و هەستانتان بکەن بەیەکەوە و لەگەڵ یەکدا هەڵبستن.

– لە بەیانیاندا ڕۆتینێک بۆخۆت درسوتبکە کە هەموو بەیانیەک حەزبکەیت ئەنجامی بدەیت، بۆنمونە ماوەیەک لەبەر ئاوێنە بەو گەشبینانە بیر بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند زانیاریەکی تەندرووستی کە نوێیە و پێشتر نەتبیستووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری تەندرووستی گرنگ کە دەرئەنجامی کۆمەڵێک توێژینەوەی نوێی و تازەن:

 

 

– توێژینەوەیەکی ژاپۆنی ئەوەی سەلماندوە گەر لە شوێنێکی ڕوناکدا بخەویت گەر ڕوناکیەکە کەمیش بێت، توشی خەمۆکی و بێتاقەتی دەبیت.

– بەپێی توێژینەوەی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا، ئەو کەسانەی گەشبینن لە ژیان زۆر کەمتر توشی نەخۆشیەکانی دڵ دەبن

– توێژینەوەیەکی بەڕیتانی ئەوەی سەلماندووە کە خواردنەوەی قاوە (٣ کوپ لە ڕۆژێکدا) دەبێتە هۆی بچوککردنەوەی سنگی خانمان.

– توێژەرانەی زانکۆی ماجستەر سەلماندویانە کە هەبونی ماسولکەی گەورە مانایی بەهێزی کەسەکە نییە.

– بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆسلۆ ئەو کەسانەی ڕۆژانە ماوەیەک گەر کەمیش بێت لەسەر ئینتەرنێت بەسەر دەبەن، دڵخۆشترن لەو کەسانەی کە ئەوە ناکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لە ٧ خاڵدا بزانە کاتێک کێش دادەبەزێنیت، جەستەت چی لێدێت

خێزان

قەڵەوی یەکێکە لە ئەو دیاردە ناخۆشانەی کە زۆرێک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەڵام هەموان چۆکی بۆ دانادەن و بە وەرزش و ڕێجیم کێشیان دادەبەزێنن، لێرەدا بزانە کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت:

 

 

– ددانت تەندرووستدەبێت

توێژینەوەکان سەلماندویانە کە قەڵەوی دەبێتە هۆی لاوازی شانەکانی دەوربەری ددان periodontitis، هەر بۆیە کاتێک کێشت داببەزێت ددانت بەهێزتر دەبێت

 

– گورچیلەت باشتر کاردەکات

کاتێک کێشت کەمدەبێت، گورچیلەت چەوری کەمتر دەبێت و چالاکانەتر کاردەکات.

 

 

– ئەگەری شەکرە کەمدەبێت

قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ شەکرە، هەر بۆیە گەر کێشت دابەزێت ئەگەری شەکرەش کەمدەبێتەوە.

 

 

– ئازاری ماسولکەکانت نامێنێت

کێشی زۆر پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر ماسولکەکان، لەکاتی کەمبونەوەی کێشەکە ئازاری ماسولکەکانیشت نامێنێت.

 

 

– توانای هێلکەدان بەهێز دەبێت

کاتێک کێشت زۆرە توانای هێلکەدان کەمترە، بۆیە لە کێشی ئاسایدا هێلکەدان باشتر کاردەکات.

 

 

– ئەگەری سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەبێت

قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پەستانی خوێن و  سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ  و گەر کێشت تەندرووستبێت ئەگەری ئەو نەخۆشیانەت زۆر کەمتر دەبێت.

 

 

– پرخەت نامێنێت

کاتێک قەڵەویت ئەگەری پرخە بۆ ٤٥٪ زیاد دەکات، هەربۆیە گەر کێشت دابەزێنیت باشتر دەخەویت و پرخەت نامێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان