ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

برایه‌تی چوار یاریزانی بۆ خولی عێراق هێنایه‌ ڕیزه‌كانی

خه‌ڵک سپۆرت – ئارام سه‌ردار

له‌پێناو دروستكردن و گه‌یشتن به‌ پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ بۆ یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و جامی عێراق، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چوار یاریزان ئیمزاكرد، كه‌ به‌شێكی زۆریان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقن.

– (محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌واد فه‌رحان)
یاریزان (محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌واد فه‌رحان) له‌ دایكبووی ساڵی 2000 له‌ هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كات و یاری بۆ یانه‌كانی (لاوانی نه‌فت، لاوانی كاره‌با، ره‌دیف جه‌ویه‌، كاره‌با، دیفاع مه‌ده‌نی) كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ریزی به‌چكه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق یاری كردووه‌، له‌ ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ به‌چكه‌شێرانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ وڵاتی ئێران پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق به‌شداری پاڵاوتنی ئاسیای كردووه‌.

– (محه‌ممه‌د باقر كه‌ریم)
یاریزان (محه‌ممه‌د باقر كه‌ریم) له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ لاوانی جه‌ویه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانی خولی عێراق.

– (عه‌لی ڕه‌عد كازم)
یاریزان (عه‌لی ڕه‌عد كازم) له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و یاریزانی لاوانی یانه‌ی حدود له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات.

– (عه‌باس جاسم)
یاریزان (عه‌باس جاسم) یاریزانی هێرشبه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1999 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌با.

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد

خوڵک – یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2018/12/15 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ بوون:

1- هیچ یانه‌یه‌ك بۆی نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و پارێزگه‌كه‌ی خۆی یاری ئه‌نجام بدات، ته‌نیا به‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ و سزادان نه‌بێت.

2- ئاگاداری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ شوێنی تایبه‌ت و شیاو بۆ میدیاكارانی وه‌رزشی دابین بكەن، چونكه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادرێت كامێرامان و رۆژنامه‌نووسان له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بن، ته‌نیا فۆتۆگرافه‌ری وه‌رزشی رێگه‌ پێدراون له‌ نێو یاریگه‌ بن، به‌ مه‌رجێك له‌ پشت گۆڵه‌كان جێگیر ده‌بن.

3- له‌ یاری نێوان خانه‌قین و خاك له‌ خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به‌ هۆی ره‌خنه‌ گرتن و ناڕه‌زایی له‌ بڕیاری ناوبژیوان له‌ لایه‌ن (ئاراس حوسێن) راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌ی خانه‌قین بڕیاردرا به‌:

  • یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌ی له‌ یاری داهاتوو.
  • غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

4- ئاگاداری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ یارییه‌كانی داهاتووی نێو یاریگه‌ی خۆیان، به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و شایسته‌ ژووره‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ستافی ناوبژیوانان ئاماده‌ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یارییه‌كانیان بۆ یاریگه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

5- بڕیاردرا به‌ زیادكردنی (3) سێ یاریزان له‌ لیستی ناوی یاریزانانی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، واته‌ لیستی یاریزانان ده‌بێته‌ (28) یاریزان، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ر یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ نابێت.

6- ئاگاداری سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یاری و ستافی ناوبژیوانانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كان به‌ وردی پشكنین بۆ یاریزانان بكه‌ن له‌ هه‌ر شتێك، كه‌ ببێته‌ هۆی برینداركردنی یاریزانان به‌ تایبه‌ت (نینۆك) ـی یاریزانان، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ یاریزانانی یه‌ده‌گ بكرێت، كاتێك دێنه‌ نێو یاریگه‌ و یاری ده‌كه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌ ئینستاگرامه‌وه‌ په‌یامێکی توندی ئاڕاسته‌ی کاتانیچ کرد !

خه‌ڵک سپۆرت

سه‌عد عه‌بد ئه‌ل ئه‌میری ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق وکاپیتانۆی پێکهاته‌که‌ بۆ کۆتا دوو ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاقیکاری بانگهێشت نه‌کراوه‌ و ئه‌وه‌ش توڕه‌یی یاریزانه‌که‌ی گه‌یاندۆته‌ ترۆپک.

سریچکۆ کاتانیچی ڕاهێنه‌ری سلۆڤینی هه‌ڵبژارده‌ی “شێره‌کانی ڕافیده‌ین” ناوی ٢٨ یاریزانی بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ دۆستانه‌کانی چین و فه‌له‌ستین ده‌ستنیشان کردووه‌، دواتریش ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ (٢٣ یاریزان) که‌م ده‌کرێنه‌وه‌ و کاریان له‌سه‌ر ده‌کات بۆ جامی ئاسیای ٢٠١٩، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ڕاهێنه‌ره‌که‌ سه‌عد عه‌بد ئه‌ل ئه‌میری کاپتنی پێشوی بانگهێشت نه‌کردووه‌، واتا ناوبراو ناتوانێت به‌شداری ئاسیای ٢٠١٩ بکات.

ئه‌م بڕیاره‌ی ڕاهێنه‌ر توڕه‌یی یاریزانه‌ ٢٦ ساڵه‌که‌ی یانه‌ی شورته‌ی گه‌یاندۆته‌ ترۆپک،‌ له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه‌ پۆستێکی کردووه‌ و نوسیویه‌تی: مێژوویه‌کی پاک، به‌ پۆخڵێک ناشاردرێته‌وه‌، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت به‌هۆی ئه‌م په‌یامه‌ تونده‌وه‌ کێشه‌ به‌ته‌واوی بکه‌وێته‌ نێوان یاریزانه‌که‌ و ڕاهێنه‌ری نوێ.

سه‌عد عه‌بد ئه‌ل ئه‌میر له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی چواری سعودی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دووچاری پێکان هات ومانگێک له‌یاریی کردن دابڕا، دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌درێسی شورته‌وه‌ به‌شداری چالاکیه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی کرد، هه‌ندێک له‌ میدیا و ڕۆژنامه‌نوسان پێیان وایه‌ له‌دوای ئه‌و پێکانه‌ ئاستی دابه‌زیوه‌ بۆیه‌ ڕاهێنه‌ر بانگهێشتی نه‌کردووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

٢٠٠٧ دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌‌؟ ڕاهێنه‌ری عیراق هێرشبه‌ری زۆره‌ و به‌ده‌ست نه‌بونی “مایسترۆ”وه‌ ده‌ناڵێنێت !

خه‌ڵک سپۆرت

هانده‌رانی تۆپی پێی عیراق هیوا ده‌خوازن له‌ پاڵه‌وانێتی ئاسیای داهاتودا که‌ بڕیاره‌ له‌ ئیمارات ئه‌نجام بدرێت ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ هاوشێوه‌ی ئاسیای ٢٠٠٧ به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام پێکهاته‌ی سه‌رده‌می نوێ هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ڕابردو نییه‌.

ماڵپه‌ڕی “کوره‌” ئاشکرای کردووه‌، سریچکۆ کاتانیچی ڕاهێنه‌ری نوێی “شێره‌کانی ڕافیده‌ین” له‌ئێستادا خاوه‌نی چه‌ندین هێرشبه‌ری به‌توانای وه‌ک موهه‌نه‌د عه‌لی (میمی) هێرشبه‌ری یانه‌ی شورته‌ و موحه‌مه‌د داودی هێرشبه‌ری نه‌فته‌ که‌ وه‌ک باشترین یاریزانی هه‌ڵکوتوی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٦ ده‌ستنیشانکراوه‌، ئه‌م دوو گه‌وهه‌ره‌ نوێیه‌ش چانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ جێگه‌ی یونس مه‌حمودی ناسراو به‌ (السفاح) پڕ بکه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی سه‌ری کاتانیچی ڕاهێنه‌ری قاڵ کردووه‌ پێگه‌ی ناوه‌ندسازی مایسترۆیه‌ که‌ پێشتر پێگه‌ی نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م بووه‌.

سه‌رباری بونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی وه‌ک حسێن عه‌لی یاریزانی یانه‌ی قه‌ته‌ری قه‌ته‌ری و مه‌هدی کاملی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شورته‌، به‌ڵام ئه‌م دوو لاوه‌ هه‌رگیز توانای پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنی نه‌شئه‌تیان نییه‌ که‌ له‌ساڵی ٢٠٠٧ یه‌کێک بووه‌ له‌ باشترینه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ جه‌ستن میرام به‌شداریکردنی یه‌کلایی بۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌م پێگه‌یه‌شدا عه‌لی حه‌سنی و هومام تاریق و به‌شار ڕوسن ده‌توانن پێگه‌که‌ی پڕ بکه‌نه‌وه‌.

کێشه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌کانی ڕافیده‌ین ته‌نها له‌ پێگه‌ی ناوه‌ندی یاریگادا نییه‌، به‌ڵکو باڵه‌کانی به‌رگریش به‌هه‌مان شێوه‌ کێشه‌ی بۆ ڕاهێنه‌ره‌که‌ دروست کردووه‌.

تائێستا کاتانیچ چه‌ندین ناوی بانگهێشت کردووه‌ و سوره‌ له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی تواناکان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچکام له‌ بانگهێشتکراوان نه‌یانتوانیوه‌ پێگه‌که‌یان مسۆگه‌ر بکه‌ن، بۆیه‌ هه‌موو هیواکان به‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی داهاتودا هه‌ڵواسراون به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌له‌ستین و چین تا بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاره‌کی پێگه‌ بۆشه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 33
    33 85%
    33 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین