ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازكرد
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێك لەبارەی بەسرەوە دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، چەند بڕیارێك لەبارەی بەسرەوە دەردەكات و تیمێكیش بۆ شارەكە رەوانە دەكات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە دانیشتنێكی نائاسایی كە ئەمڕۆ شەممە سازیكرد، چەند بڕیارێكی لەبارەی بەسرەوە دەركرد، لەوانە رەوانەكردنی تیمێكی وەزاری بۆ مانەوە لە بەسرە تا ئەو كاتەی ئەركەكانی سەرشانی بەجێدەگەیەنێت، تیمەكەش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی دەسەڵاتی پێدەدرێت، وێڕای دابینكردنی بودجەیەك كە لەژێر ئیدارەی ئەو تیمەدا دەبێت كە دەسەڵاتێكی تەواوی دەبێت.

نوسینگەی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە”وەك جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەركراوە بۆ چارەسەركردنی پێداویستییەكانی پارێزگای بەسرە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، رەزامەندی لەسەر بەدەركردنی چەند بڕگەیەك لە رێنماییەكانی بودجەی گشتی ساڵی 2018 بۆ بەسرە دەرببڕێت، لەگەڵ رێنماییەكان بۆ جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومییەكانی ژمارەی 2ی ساڵی 2014، بۆیە بڕیاردرا پشتیوانی و كۆمەكی دانیشتوانی بەسرە بكرێت، بە تایبەت خانەوادەی قوربانییە مەدەنییەكان و سەربازییەكان”.

هەر لە بەیاننامەكەی نوسینگەی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا هاتووە”بڕیاردرا بە رەوانەكردنی تیمێكی وەزاری بەپێی بڕیاری 271ی ساڵی 2018ی ئەنجومەنی وەزیران و مانەوەی لە بەسرە تا ئەو كاتەی ئەركەكانی خۆی بەجێدەگەیەنێت، تیمەكە هەموو دەسەڵاتێكی پێویستی پێدەدرێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بودجەیەكیشی بۆ تەرخان دەكرێت كە لەژێر سەرپەشتی خۆیدا دەبێت، وێڕای پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەكان و هێزە چەكدارەكان بۆ سەپاندنی یاسا و رەخساندنی بواری تەواو لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەروماڵی هاوڵاتیان و سامانی گشتی دەوڵەت”.

ئەنجومەنی وەزیران، بەپێی بەیاننامەكە تەئكید لەسەر “مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مافی پاراستنی دەكاتەوە كە لەدەستوردا دیاریی كراوە، وێڕای پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ بەشداریی لە هەڵمەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و كاریی خۆبەخشانە، هەروەها پێكگەیشتن لەگەڵ توێژی لاوان لە پارێزگای بەسرە و بەشداریپێكردنیان لە پرۆژە چاكسازییەكان”.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازكرد بۆ گفتوگۆ لەبارەی رەوشی بەسرە و دەركردنی چەند بڕیارێكی پێویست بۆ چارەسەكردنی ئەو تەنگژانەی روویان لە پارێزگاكە كردووە.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان