ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە دەگۆڕدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، فەریق روكن جەمیل شەممەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە گۆڕدراوە بە فەریق روكن رەشید فلەیح، لە شوێنی لیوای جاسم سەعدی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكەش، لیوا روكن جەعفەر سەدام دانراوە.

جەبار ساعدی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پارێزگای بەسرە بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندووە”بڕیارێكی ناوەندی دەرچووە بۆ گۆڕینی فەریق روكن جەمیل شەممەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە بە فەریق روكن رەشید فلەیح، لە جێگەی لیوای جاسم سەعدی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكەش، لیوا روكن جەعفەر سەدام دانراوە”.

بە وتەی ساعدی”گۆڕینی ئەو دوو فەرماندەیە، رێوشوێنێكی ئاساییە و لە چوارچێوەی گۆڕینی فەرماندەكاندایە”.

پێشتر نوسینگەی رۆژنامەوانی عەبادی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو”حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی كرد بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنییەی بەرپرس بووە لە پاراستنی دامەزراوە عیراقییەكان و كونسوڵخانەی ئێرانی لە بەسرە”، هۆكاریی لێكۆڵینەوەكەشی بۆ بەجێنەگەیاندنی ئەركی فەراهەمكردنی پارێزگاریی پێویست بۆ ئەو دامەزراوانە، لەلایەن ئەو هێزەوە گەڕاندبۆوە.

لەم چەند رۆژەی رابردوو، بەسرە تەوژمێكی خۆپیشاندانی بێ‌ پێشینەی بەخۆوەبینی كە تێیدا بارەگا و نوسینگەی زۆربەی حزب و بزوتنەوەی سیاسییەكان سوتێنران، وێڕای سوتاندنی دامەزراوە حكومییەكان و سوتاندنی كونسوڵخانەی گشتی ئێران لەشارەكە، هەروەها خۆپیشاندە ران هەڵیانكوتابووە سەر نەخۆشخانەی بریندارانی حەشدی شەعبی، ماڵ و تەلاری هەندێك لە بەرپرسانیش رووبەڕووی دەستدرێژی بۆوە، لەوانە سوتاندنی ماڵی عەواتیف نیعمە پەرلەمانتاری پێشووی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان