ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وردەكاریی زیاتر لەبارەی ئەو موشەكانەی ئاراستەی فڕۆكەخانەی بەسرە كران ئاشكرا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە، وردەكاریی زیاتر لەبارەی ئەو موشەكانەوە دەخاتەڕوو كە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەسرە و كونسوڵخانەی ئەمریكا كەوتبوونە خوارەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندووە”بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند موشەكێك لە نزیك كونسوڵخانەی ئەمریكا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە كەوتنەخوارەوە، شوێنی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكان دوور بوو لە تەلاری گەشتیاران و شوێنی فڕۆكەكان، بەو واتایەی لە دەرەوەی چوارچێوەی فڕۆكەخانەكە بووە”.

سەرچاوەكە رەتیكردبۆوە هیچ زیانێك بەهۆی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكانەوە دروستبووبێت، و رایگەیاندبوو كە لەئێستادا جوڵەی سەفەركردن لەڕێی فڕۆكەخانەكەوە، ئاساییە”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستبوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات”پێدەچێت ئەو موشەكانە كونسوڵخانەی ئەمریكایان كردبێتە ئامانج كە لە تەنیشت فڕۆكەخانەكەیە”.

پێشتر ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبیە) لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردبۆوە، بەیانی ئەمڕۆ سێ موشەك ئاراستەی فڕۆكەخانەی بەسرە كراوە، بەڵام موشەكەكان لە زەویەكی ناو فڕۆكەخانەكە كەوتوونەتەخوارە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان بەدواوە نەبووە.

دوێنێ‌ هەینی، خۆپیشاندانی فراوان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای بەسرە سازكرا، و هەندێك لە خۆپیشاندەران ژمارەیەك لە بارەگا حكومییەكانیان سوتاند، وێڕای سوتاندنی كونسوڵخانەی ئێرانی لە شارەكە.

 

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان