ستۆلتبێرگ: جەنگە گەورەكەی ناتۆ و ڕووسیا دەستپێدەكات



ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی “ناتۆ”، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە لە كۆنترۆڵ دەرچوونی شەڕەكان لە ئۆكراینا دەردەبڕێت و دەڵێت، شەڕەكان درێژە دەكێشن و دەبنە جەنگێكی گشتگیر و هەمەلایەنە لەنێوان ڕووسیا و هاوپەیمانییەكە، هۆشداریش دەداتە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دروستبوونی هاوبەشییەكی بەرگری لەنێوان مۆسكۆ و تاران.

ئەمینداری ناتۆ لە دیمانەیەكی لەگەڵ ڕادیۆی نەرویجی “NRK”: ڕایگەیاند:”گەر كاروبارەكان ڕوو لە خراپوون بكەن، دەكرێت بەشێوەیەكی گەورە پەرەبستێنن، بەڵام ئێمە هەموو ڕۆێك كار بۆ خۆلادان دەكەین لەو ڕووداوە”.

بە وتەی ستولتنبێرگ:”گومانی تێدا نییە، ئەگەر هەیە ململانێكان لە ئۆكراینا بۆ جەنگێكی هەمەلایەنە و گشتگیر درێژەبكێشن”.

ستۆلتنبێرگ دەڵێت:”زۆر گرنگ بوو خۆمان لەو ململانێیە بەدووربگرین كە وڵاتانی تری ئەوروپا دەگرێتەوە”.

ڕووسیا، هاوپەیمانی ناتۆ تۆمەتبار دەكات بەوەی دەیەوێت ببێتە لایەنێكی ڕاستەقینە لە ململانێكان لەڕێی پێدانی چەك و  زانیاریی هەواڵگری بە كێییڤ بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی ڕووسیا.

 

 

فەرەنسا و ئینگلتەرا بە یادی 1982 ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە
پێشت فەرەنسا و ئینگلتەرا بە یادی 1982 ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە
ئەوروپا بێ وزەیە و سەرمایەکی توندیش ڕووی تێدەکات
دواتر ئەوروپا بێ وزەیە و سەرمایەکی توندیش ڕووی تێدەکات
ەیوەندیدار