ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بۆچی دەبێت هەموو کاتێک کە زەڵاتەت درووستکرد، تۆوی کەتانی تێبکەیت؟

خێزان

هەنێک جۆری خواردن هەیە کە گەدە و کۆئەندامی هەرس بە سەختی پێی هەزم دەکرێت و توشی قەبزی و نارەحەتی دەکات، لەگەڵئەوەی چەندین دەرمانی کیمیای هەیە بۆ چارەسەری ئەوە بەڵام زۆربەی کات ئەنجامێکی خێرای نابێت، باشترین چارەسەریش بۆ ئەوە بەکار هێنانی تۆوی کەتانە کەچەندین سودی سەر سوڕهێنەری هەیە:

 

چۆنێتی بەکارهێنانی:

دوو کەوچکێک تۆوی کەتان تێکەڵ بە زەڵاتە بکە( دروستکردنی زەڵاتە بە پێی ئارەزوو) هەمو ڕۆژێک قاپێک لە زەڵاتەو تۆوی کەتان بخۆ کە جگە لە نەهێشتنی قەبزی چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە لەوانە:

-بۆ دابەزاندنی کێش
-لابردنی چرچو لۆچی پێست
-نەهێشتنی بای گەدە
-کەمکردنەوەی کۆلیسترۆلی خوێن
-گەشانەوەی پێست
-کەمکردنەوەی قەبزی

تەندروستی

چەند تایبەتمەندیەک گەر لە هەر کەسێکدا هەبێت سەرنجی دەوروبەر بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکە گەر لە هەر کەسێکدا هەبێت سەرنجی دەوروبەر بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت:

 

زۆری هۆڕمۆنی ئەدریناڵین

 

ئەو کەسانەی ئەم هۆڕمۆنەیان زۆرە، کەسانێکی سەرکەشن و ترسیان  نییە، هەر ئەوەش دەیانکات بە کەسێکی سەرنج ڕاکێش.

 

شەرمنی

-بوونی تایبەتمەندی شەرمنی یەکێکە لەو خاڵانەی کە لای بەرامبەر سەرنجڕاکێش دەرت دەخات.

 

پێکەنین

زەردەخەنە و دەم بە خەندە و پێکەنین وادەکات زۆر ئاسان لای دەوروبەر سەرنجڕاکێش دەربکەویت.

 

بڕوابەخۆبوون

متمانە بەخۆبوون و بڕوابەخۆبوون خاڵێکی زۆر گرنگە کە وادەکات لای دەوروبەریش سەرنجڕاکێش بیت.

 

گەشبینی

10 Captivating Features That Can Help You Charm Anyone

بینینی دیوە جوانەکەی ژیان و گەشبینی، دوادەکات خەڵکیش ئاسودە بێت لەگەڵتدا و سەرنجڕاکێشتریت.

 

ڕەفتارت بەرامبەر دۆخە ناخۆشەکان

10 Captivating Features That Can Help You Charm Anyone

ڕەفتارت بەرامبەر دۆخە ناخۆشەکان و گۆڕینی لە ناخۆشەوە بۆ خۆش وادەکات لای دەوروبەر زۆر سەرنج ڕاکێش ببیت.

 

جۆری پەنجەکان و سەرنجڕاکێشیت

بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی پیاوانەی پەنجەی برای توتەیان بەرزترە لە پەنجەی دۆشاو مژە زیاتر سەرنجڕاکێشن لای خانمان.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرا بۆ چارەسەری خوروی قاچ

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرایە بۆ چارەسەری خوروی قاچ کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

-سیر چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کێشەیە و دەتوانیت بە دوو جۆر بەکاری بهێنیت، ٣-٤ قاش بکەیتە ئاوێکی گەرمەوە و قاچی تێبکەیت، یاخود قاشێک سیر بە باندج لە قاچت بپێچیت.

-٢ بۆ ٣ کەوچک سۆدەی نان بکەرە ئاوەی گەرمەوە و بۆ ماوەیەک قاچت بکەرە ناو ئاوەکەوە.

-دەتوانیت (خەردەل)یش بکەیتە دەفرێک ئاوی گەرمەوە و قاچی تێبکە

-خوێش هەمان کاریگەری هەیە و دەتوانیت خوێ بکەیتە ناو ئاوەکەوە و بۆ چارەکێک قاچتی تێدا بهێڵیتەوە.

-زەیتی داری چا یەکێکە لە شێوازە باشەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە و دەتوانیت قاچتی پێ چەور بکەیت

-ماست دژە هەوکردنەوە و چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوەی خوروی قاچی پێوە نەهێڵیت، دەتوانیت ماستەکە بدەیت لە قاچت و تا پێوەی وشک دەبێتەوە پێوەی بە جێ بهێڵیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە و دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت:

 

-لەسەر پشت ڕابکشێ و بەشێوەی پایدەرلێدان قاچەکانت بجوڵێنە، دەستت بخەرە پشتی سەرت و ئەویش هەر جارە و بۆ لایەک بەرە (ڕاست و چەپ)، ٣٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

-ئەمجارە قاچەکانت ڕابگرە و دەستت بخەرە پشتی سەرت و جارێک بۆ لای ڕاست و جارێک بۆ لای چەپ، ١٥ جار بۆ هەر لایەک.

-پاشان قاچت کۆبکەرەوە و جێگیری بکە و دواتر ڕابکشێ و بە پەستانی سکت هەڵبستەرەوە و ڕابکشێرەوە، ٣٠ جار

-دواجار بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆت و قاچی ڕاست و دەستی چەپ درێژ بکە و پاشان پێچەوانەکەی، ٣٠ جار

-بچۆرە سەر دەم و بە پەستانی دەست و سنگت خۆت ڕابگرە و ١٥ چرکە بەو جۆرە بوەستە، دواتر بنوشتێرەوە و یەکسەر هەڵبستەوە و ١٥ چرکەی دیکە بوەستە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان