كاتالین نۆڤاك: ئاڵای هەنگاریا و كوردستان وەكو یەكە جگە لە خۆرەكەی



سەرۆكی هەنگاریا ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە، كە ئێوە بە تەنیا نین و دەشڵێت: “هەركات هاوكاری هەنگاریاتان ویست، ئەوە هەنگاریا ئامادەیە”.

كاتالین نۆڤاك، سەرۆكی هەنگاریا لە مەڕاسیمی كردنەوەی خوێندنگەی نێودەوڵەتی (مێڵتۆ) لەعەنكاوە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕایگەیاند، ئاڵای هەنگاریا و كوردستان وەكو یەكە جگە لە خۆرەكەی، كە لە ئاڵای ئێوە هەیە و لە هی ئێمە نییە، چونكە لای ئێمە زۆربەی كات هەور و بارانە و كەمتر خۆر هەیە.

ڕاشیگەیاند، هەركات هاوكاری هەنگاریاتان ویست، ئەوە هەنگاریا ئامادەیە.

وتیشی، “ئێمە نامانەوێت تەنها قسە بكەین، بەڵكو كاردەكەین، چونكە هەنگاریا لەسەر بنەمای ڕێز كاردەكات لە سەروەری و لەگەڵ چارەسەرە دیموكراتیەكانین و سەركۆنەی تیرۆر دەكەین و بۆ ئەوەش ژووری هاوبەشمان هەیە و هێزەكانمان لە عێراقن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە درێژایی گەشتەكەم بۆ هەرێمی كوردستان هەستم بە نەبوونی ئاسایش نەكرد، بەڵكو زۆر پارێزراوم و هەستم بە ئاسایش كرد.

جەختیشی كردەوە، ئەم وەبەرهێنانەی لە خوێندندا لە كوردستان كردومانە وەبەرهێنانە لە توانای مرۆیی و دڵنیاتان دەكەمەوە ئێوە بە تەنیا نین.

تیتیی بە فەرمی وازی لە هەڵبژاردەی بەرازیل هێنا
پێت تیتیی بە فەرمی وازی لە هەڵبژاردەی بەرازیل هێنا
پەیوەست بە جەنگی ئۆکراین، مۆسکۆ و واشنتۆن کۆبوونەوە
دوات پەیوەست بە جەنگی ئۆکراین، مۆسکۆ و واشنتۆن کۆبوونەوە
پەیوەندیدار