ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ئێسکت وردە وردە لاواز دەبێت، چۆن ڕێگری لەوە دەکەیت؟

خێزان

بەشێوازێکی سرووشتی ئێسکی مرۆڤ لەگەڵ چونە تەمەندا لاواز دەبێت، بەتایبەتیش لەپاش تەمەنی ٣٠ ساڵی ئیسکەکانمان دەستدەکات بە لاوازبوون، بەڵام دەتوانیت لەم ڕێگایانەوە ڕێگری لێبکەیت:

 

– دڵنیابە لەوەی کالیسیۆمی تەواو وەردەگریت، دەتوانیت لە ماسی سەلەمۆن و بادەم و پەنیر و شیر و سپێناغ و پڕتەقاڵ سوود وەربگریت.

 

– بەردەوام وەرزش بکە و لێی دامەبڕێ

– خواردنی خوێ کەمبکەرەوە، چونکە ماددەی سۆدیۆم ئێسک لاواز دەکات

– ئەو خواردنانە بخۆ کە پڕۆتینی تیدایە، وەک ئاژەڵە ئاویەکان و شیر و مریشک و هێلکە

– ئەو خواردەمەنیانە بخۆ کە هاوکاری دروستکردنی کۆلاجین دەدەن، وەک گۆشتاو و بیبەر و ناوکەکولەکە و هێلکە

– ڕێژەی پێویستی ئۆمیگا ٣ لە خواردندا وەربگرە

– واز لە جگەرە کێشان بهێنە

 

– پارێزگاری لە کێشی ئاسایی جەستەت بکە و ڕێگە مەدە زۆر کێشت داببەزێت یاخود زۆر قەڵەو ببیت

– ڤیتامین D  پێویست وەربگرە لە ماسی سەلەمون و پەنیر و هێلکە

 

 

 

تەندروستی

ئەم دوو پێکهاتەیە تێکەڵ بکەو قاچتی تێبکە، ئیدی خەمی هیچت نەبێت

خێزان

گرنگیدان بە قاچەکانت لە هەر تەمەنێکدا پێویستە بۆ ئەوەی بە ناسکی و جوانی بمێنێتەوە، کاتێکیش دەچیتە تەمەنەوە پێویستیەکەی زیاتر دەبێت بەو پێیەی لەو ڕێگەیەوە دەتوانیت ڕێگری لە قڵشانی بکەیت.

یەکێک لە باشترین چارەسەرەکان بۆ ڕێگری لە قڵشانی قاچ ئەوەیە کە بیکەیتە نێو گیراوەی (سرکە و سۆدە) وە، بەو پێیەی بەسوودە بۆ ڕێگری لە قڵشان و پێستە مردووەکان لە ناو دەبات.

سرکە و سۆدە بکەرە تەشتێک ئاوەوە و بۆماوەیەک قاچەکانتی تێبکە، کە جگە لە قڵشان چارەسەرە بۆ هەووکردن و ئازار و چەندان کێشەی دیکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن بە خەیار ددانت سپی دەکەیتەوە؟ چەند سوودێکی ناوازەشی بخوێنەرەوە

خێزان

زۆرێکمان ڕۆژانە خەیار دەخۆین، جا وەک میوە و بە جیا  بێت یاخود لە زەڵاتەدا، ئەم میوەیەش سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە کە وا دەکات پێویستبکات بیکەیتە سستمی خواردنتەوە.

 

توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە خواردنی خەیار ڕێژەیەکی زۆر ماددەی پۆتاسیۆم و ڤیتامین A  و K تێدایە، کە بەسوودن بۆ ددان و دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی، ئەمەی خواریشەوە کۆمەڵێک سودی دیکەیەتی:

 

-ڕێژەی ئاوی لەش دەپارێزێت.

-پلەی گەرمی ناوەوە و دەرەوەی جەستە هاوسەنگ دەکات.

-پێست لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.

-بەسودە بۆ گورچیلە و ڕێگری لە دروستبونی بەرد دەکات.

-دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینی جۆراوجۆر کە پێویستە بۆ لەشمان.

-دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش لە زەڵاتەدا.

-دژە شێرپەنجەیە.

-پەستانی خوێن جێگیر دەکات.

-بەهێزکەری قژ و مووی پرژانگ و برۆکانە.

-بەسوودە بۆ ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ بەکارهێنانی لیمۆ بۆ تەندروستی، کە جەستەت تەواو گەنج دەکاتەوە

خێزان

لیمۆ به‌ پاڵه‌وانی میوه‌و سه‌وزه‌واته‌كان ناسراوه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سوده‌ زۆرانه‌ی كه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و بواری جوانكاری هه‌یه‌تی، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک سودی ناوازەی لیمۆیە کە دەتوانیت لە بواری جوانکاری سودی لێببینیت:

-لادانی ئاسه‌واری زیپكه‌

-نیوه‌ لیمۆیه‌ك بهێنه‌ به‌و په‌ڵه‌و ئاسه‌واری زیپكانه‌ی جه‌سته‌دا كه‌ بێزارت ده‌كات، دەتوانیت کەمێک هەنگوینیشی پێدا بکەیت بۆ ئەنجامی باشتر، دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ڕوخسارت بشۆره‌وه‌، بیرت نه‌چێت به‌ر له‌ خه‌وتن كرێمی شێداركه‌ره‌وه‌ به‌كار بهێنیت.

 

-خاڵه‌ ڕه‌شه‌كان لاده‌بات

-لیمۆیه‌ك بكه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌و  بیهێنه‌ به‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌دا كه‌ خاڵی ڕه‌شی تێدایه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، باشتره‌ ئه‌م كاره‌ به‌شه‌و بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆر لێی نه‌دات.

 

-شێداركردنه‌وه‌ی لێوه‌كان

-كاتێك لێوه‌كانت وشكده‌بنه‌وه‌، بۆ ئێواره‌ كه‌مێك ئاوی لیمۆی لێبده‌.

 

-سپیكردنه‌وه‌ی نینۆك

-به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ ڤیتامین، نینۆكه‌كانت سپی و به‌هێز ده‌كات، لیمۆ له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌ له‌ په‌نجه‌كانت.

 

-پێستی بنباڵ سپی ده‌كاته‌وه‌

-پێستی بنباڵ به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن و لێكردنه‌وه‌ی موو عاره‌قكردنه‌وه‌ زیاتر له‌ به‌شه‌كانی جه‌سته‌ ڕه‌شده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌توانیت هەموو کاتێک بەر لە چونە گەرماو، قاشێک لیمۆی پێدا بهێنیت، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەنجامەکەی دەبینیت.

 

-هەوکردنی جومگەکان

-توێکڵی لیمۆ بهێنە و بیکە زەیتی زەیتونەوە، بۆ ماوەیەک لێی بگەڕێ تا بە باشی هەڵی دەمژێت، دواتر بیکە سەر ئەو جومگانەی ئازاری هەیە و پێوەی ببەستە، با سەو تا بەیانی پێوەی بێت ئازارەکەی ناهێڵێت.

 

-سوتان بە خۆر

-بەهۆی بونی ڤیتامین C تێیدا دەتوانێت کاریگەری سوتان بە خۆر لەسەر جەستەت نەهێڵێت، ئاوی لیمۆیەک لەگەڵ کەوچکەچایەک هەنگوین تێکەڵ بکە و بیدا لە سوتاویەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان