ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
سەرۆك كۆمار لەسەر خۆپيشاندەرانی بەسرە هاتەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق، داوا لە بەرپرسە ئەمنییەكان دەكات هەرچی زووە بكوژەكانی دوێنێی خۆپیشاندەرانی بەسرە، بدۆزنەوە، بەپێویتیشی دەزانێت كار چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای پارێزگە بكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیاندراوێكدا، داوای لە كاربەدەستانی ئەمنی كرد، هەرچی زووە بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆبگرن، و لێكۆڵینەوەكانیش بۆ دۆزینەوەی بكوژانی خۆپیشاندەرانی ئەم دواییە و بكوژی مەكی كەعبی، دەستپێبكەن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە”پێویستە حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكە و حكومەتی فیدڕاڵیش كاری جدیی و بەپەلە بكەن بۆ بەدەنگەوە چونی داواكاریەكانی خۆپیشاندەران و گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە و عەمەلی بۆ چاككردنی خزمەتگوزارییەكان، بە تایبەتی كارەبا و ئاو و خزمەتگوزاریە گشتییەكان و چارەسەركردنی كۆسپەكان كە هاوڵاتییان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكەدا بەدەستییەوە دەناڵێنن”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا ، سەرۆك كۆماری عیراق،جەخت لەسەر گرنگی خستنەگەڕی هەوڵی جدی دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكان لە شاری بەسرە، و چارەسەر كردنی دیاردەكانی گەندەڵی و هیوابڕان لە پارێزگاكە.

لە دوو رۆژی رابردوو، دەیان خۆپیشاندەر لە بەسرە دەستییان گرت بەسەر دەروازە و شەقامەكانی دەوروبەری بارەگای پارێزگاكە، ئەوەش دوای سوتاندنی بەشێك لە پەرژینی دەرەوەی پارێزگا و سوتاندنی ئۆتۆمبێلێكی هەمەر و چەند كەرەڤانەیەكی پاسەوانان، و گەمارۆدانی فەریق روكن جەمیل شەممەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە لەنێو بارەگای پارێزگا.

لەدوای پەرسەندنی رووداوەكانیش لە خۆپیشاندانەكانی بەسرە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە كوژرانی 5 خۆپیشاندەر و برینداربوونی 68 كەسی تر كردبوو، دوابەدوای ئەوەش خۆپیشاندانەكان درێژەیان كێشاو بەو هۆیەی خۆپیشاندانەكە توندوتیژی بەخۆوەبینی، هاوڵاتییەكی تر كوژراو و دەیان كەسی تریش برینداربوون.

دانیشتوانی پارێزگای بەسرە كە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت، بەدەست تەنەگژەی پیسبوونی ئاوی شەتولعەرەبەوە دەناڵێنن كە كاریگەریی نەرێنی كردۆتە سەر ئاوی شیاوی خواردنەوە لە پارێزگاكە، لەو بارەیەوە كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندبوو، نزیكەی 20 هەزار هاوڵاتی بەسرە ژەهراوی بوون، لەو رووەشەوە پشتی بە ئامارەكانی نەخۆشخانەكانی پارێزگاكە بەستبوو.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان