ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئامادەیە بچێتە پەرلەمان
عەبادی وەڵامی هەڕەشەكەی سەدر دەداتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، وەڵامی هەڕەشەكانی موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر دەداتەوە و ئامادەیی خۆی بۆ چوونە بەردەم پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسان و وەزیرە پەیوەندیدارەكان بە بەسرە، دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نوسینگەی عەبادی لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند”حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، تەئكید لەسەر گرنگی سازكردنی بەپەلەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و لەگەڕنەخستن و پابەندبوون بە كاتە دەستورییەكان بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەركەكانی سەرشانی ئەنجومەنەكە، دەكاتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكە”عەبادی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بچێتە پەرلەمان لەگەڵ وەزیرەكان و بەرپرسە پەیوەندیدارەكان، تا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخ و پێداویستییەكانی پارێزگای بەسرە بكرێت، و رێوشوێنی تەواوەتی بگيرێتەبەر بۆ كۆتایی هێنان بەو رەوشە ناهەموارەی هاوڵاتیانی پارێزگاكە پێیدا تێدەپەڕن، و كار بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە پارێزگاكە بكرێت”.

پێشتر موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر هۆشداری دابوو لە خراپی رەوشی بەسرە و داوای كۆبونەوەی بە پەلەی پەرلەمانی كردبوو لە ماوەی 72 كاتژمێری داهاتوو..

سەدر لە راگەیەندراوێكیدا داوای لە سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانی ناوخۆ، تەندروستی، سەرچاوەكانی ئاو، ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان، كارەبا، پارێزگاری بەسرە و جێگرەكەی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە كردبوو، ئامادەی كۆبونەوەكەی پەرلەمان ببن و چارەسەری تەواوەتی بۆ تەنگژەكان دابنێن، بەپێچەوانەوە پێویستە دەست لە پۆستەكانیان هەڵبگرن.

سەدر، رەخنەی لەو لایەنانە گرتبوو كە لەئێستادا خۆیان بە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانى كردووە، و ئەو هەڵوێستەشی بە دووبارەكردنەوەی پشكداریی و شێوازیی حوكمڕانی پێشوو، وەسفكردبوو.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان