داهاتی 10 مانگی عێراق لە 140 ترلیۆن دینار نزیك دەبێتەوە



وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 10 مانگی ئەمساڵی فرۆشتنی نەوت و نانەوتی ئاشكرادەكات، كە لە 140 ترلیۆن دینار نزیك دەبێتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە 10 مانگی ئەمساڵی 2022دا بودجەی وڵات بەڕێژەی 95.3%ی لە داهاتی فرۆشتنی نەوتەوە بووە و 4.7%ی لە داهاتەكانی دیكەوە بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە داهاتی ئەو 10 مانگە گەیشتۆتە نزیكەی 140 ترلیۆن دینار، كە 79.73 ترلیۆن دیناری بۆ خەرجی بەگەڕخستن بووە و تەنها 6 ملیار دینار لە بواری وەبەرهێنان خەرجکراوە.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتی كۆمپانیای سۆمۆ، تاوەكو 1-12-2022 بە بڕی 107 ملیار و 877 ملیۆن دۆلار نەوت فرۆشراوە و داهاتی نانەوتی 9 ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاشكراشی كردووە، بە بەراورد بە داهاتی ساڵی ڕابردوو داهات بەرێژەی 57% زیادی کردووە، کە ساڵی ڕابردوو تێکڕای داهاتی ئەو 11 مانگە 67 ملیار دۆلار بووە.

ئەوروپا بڕی پارە بلۆككراوەكانی ڕووسیا ئاشكرا دەكات
پێشت ئەوروپا بڕی پارە بلۆككراوەكانی ڕووسیا ئاشكرا دەكات
خوشكەزایەكی خامنەیی بە سێ‌ ساڵ زیندانی سزادرا
دواتر خوشكەزایەكی خامنەیی بە سێ‌ ساڵ زیندانی سزادرا
ەیوەندیدار