ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چوار ڕێگای ئاسان و سرووشتی بۆ چارەسەری مایەسیری


خێزان

مایەسیری نەخۆشیەکی باوە بەتایبەت لە کەسانی تەمەن سەروو ١٨ ساڵدا، کە دروست دەبێت لە ئەنجامی کشانی خوێنهێنەرەکانی کۆم و دەبێتە هۆی ئاوساوی و نائارامی و خوران لە دەرچەی کۆمدا.ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەرێکین:

-‌‌ئەلۆڤێرا:لەبەر ئەوەی ئەلۆڤێرا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی هەوکردنی پێستدا بۆیە بۆ مایەسیریش بەسوودە، دەتوانی کەمێک ئەلۆڤێرا ڕاستەوخۆ بدەی لە شوێنی مایەسیریەکەت.

-سەهۆڵ:سەهۆڵ بکەرە ناو خاولیەک و بیدە لە کۆمت بۆ ١٥ خولەک، ئەمە وا دەکات ئاوساوی و ئازار لەو شوێنەدا کەم ببێتەوە.

-کلینیکسی تەڕ: هیچ کات کلینیکسی ووشک و بۆندار بەکارمەهێنە چونکە مایەسیریەکەت بەرەو خراپتر دەبات کلینیکسی شێدار یان تەڕ بەکاربهێنە.

-خۆشتن بە ئاوی گەرم:ئاوی گەرم زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە مایەسیرییان هەیە چونکە ئەو ناوچەیە نەرم و شێدار دەکات.

ریکلام

تەندروستی

چەند نەخۆشیەکی ژنانە کە نیشانەکانیان هاوبەشەو گرنگە زانیاریت لەسەری هەبێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نەخۆشیەکی ژنانەیە کە نیشانەکانیان هاوبەشەو گرنگە زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

-نەخۆشی ڕۆماتیزمەوە  rheumatoid arthritis  و هەوکردنی جومگەکان Fibromyalgia

ئەم دوو نەخۆشیە هەردووکی نیشانەی هاوبەشی هەیە و ئازاری ماسولکە و بێهێزی و بێاتقەتی دیارترین نیشانەکانە هاوبەشەکانێتی، بەڵام ڕۆماتیزم جیاوازی ئەوەیە جگە لەوەی ئازری هەیە جومگەکان هەڵدەئاوسێت.

 

 

-هەوکردنی گوان(Mastitis) و شێرپەنجەی مەمک

ئەم دوو نەخۆشیە هەمان نیشانەیان هەیە و دەبنە هۆی هەڵئاوسان و هەستیاری و خورانی مەمک، بەڵام گەر هەوکردنی گوانت هەبێت و ئەنتی بایۆتیک سوودی نەبێت، ئەوا پێویستە پشکنینی شێرپەنجە بکەیت.

 

 

-نەخۆشی (بەتانەی ڕحم) Endometriosis و کیسی ھێلکەدان ovarian cyst

نەخۆشی  (بەتانەی ڕحم)  Endometriosis نەخۆشیەکە توشی ئافرەتان دەبێت و پاشماوەری ناوپۆشی ڕەحم وردەوردە دەکرێتە دەرەوەی ڕەحم و زێ، بەڵام  کیسی ھێلکەدان کە نەخۆشیەکی باوە لە خانماندا یەکێکی دیکەیە لەو نەخۆشیانەی کە هەمان نیشانەیان هەیە و هەردوو نەخۆشیەکە دەبنە هۆی سوڕی مانگانەی بەئازار و دەردراوە زیادە لە زێ دا.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕێگەیەک بۆ ڕێگری لە چرچی ڕوخسار کە شازادە میگان بەکاری دەهێنێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە بۆ ڕێگری لە چرچی ڕوخسار کە شازادە میگان ماركل ئاماژەی بەوەداوە هەموو ڕۆژێک بەکاری دەهێنێت:

 

-سەرەتا کەمێک زەیت بدە لە ڕوخسارت و مەساجی پێبکە

-پاشان بۆ ماوەیەکی کورت دەستت بخەرە سەر دەموچاوت و پشوویەک بدە بە ڕوخسارت

-دواتر بە نەرمی پەستان بخەرە سەر تەواوی ڕوخسارت

-ئنجا کوڵمەکانت بشێلە

-بچۆ بۆ ژێر چاوت و بیشێلە

-ناوچەوانیشت لەبیر مەکە

-چەناگە و لێوەکانیشت بشێلە

-بە سەری پەنجەکانی ژێر چاوەکانت بشێلە

-لە کۆتایدا ملیشت لەبیر مەکە

-پاشان کەمێ زەیت بدەرەوە لە دەست و دەستیشت جەور بکە و پشوو بدە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٩ جۆر ئازاری جەستە کە نابێت پشتگوێی بخەیت چونکە مەترسیدارە


خێزان

هەندێک جار هەست بە ئازاری زۆر و بەردەوام دەکەیت لە یەکێک لە ناوچەکانی جەستەتدا و پشتگوێی دەخەیت و دەڵێت دواتر زۆی چاک دەبێت، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئازارە کە نابێت پشتگوێی بخەیت چونکە مەترسیدارە:

 

– دڵ

کاتێک کێشەت لە دڵتدا هەبێت، لە قۆڵی چەپت و بەشی سەرەوەی پشتت هەست بە ئازاری تووند دەکەیت.

 

– سیەکان

کاتێک ئازارت لە مل و سەرشاندا هەبیت، بەهۆی بونی کێشەیە لە سیەکانت و پێویستە پشکنین بکەیت.

 

– جگەر

لەکاتی بونی کێشە لە جگەردا، هەست بە ئازاری جەستە دەکەیت لە مل و شان و خوارەوەی سنگتدا.

 

 

– گەدە و پەنکریاس

لە کاتی بونی کێشە لە گەدە و پەنکریاسدا، لە ناوچەی ناوەندی سک و پشتدا هەست بە ئازار دەکەیت.

 

– ڕیخۆڵەباریکە

گەر لە ڕیخۆڵەباریکەتدا کێشەت هەبێت، ئەوا لە  دەوروبەری ناوکتدا هەست بە ئازارە زۆرەکەی دەکەیت.

 

 

– ڕیخۆڵە کوێرە و کۆڵۆن

لە کاتی بونی کێشە، لە ناوچەی بەشی ڕاستی خوار سکەوە هەست بە ئازار دەکەیت.

 

– گورچیلە

لە تەواوی ناوچەی کەمەر و خوارەوەی سک هەست بە ئازارەکەی دەکەیت.

 

– میزەڵدان

لەکاتی بونی کێشە لە میزەڵدان، لە ناوچەی خوارەوەی حەوزدا لە پشت و پێشەوە هەست بە ئازار دەکەیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان