ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

چەند دیاردەیەکی ترسناکی فڕۆکە کە هیچ مەترسیدار نییە و پێویست ناکات لەمەودوا بترسیت


خێزان

کاتێک سوارفڕۆکە دەبین زۆربەی کات کۆمەڵێک شت دەبینین کە بەهۆیەوە دەترستن، لەکاتێکدا ئەو شتانە ئاساین و هیچ پێویست بە ترس ناکات، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو نمونانەیە:

 

– لەرینەوەی فڕۆکە

لەرینەوەی فڕۆکە لە ئاسماندا دیاردەیەکی زۆر ئاساییە و پەستانی هەواو و ڕەشەبا و گۆڕینی ناوچەکان بۆنمونە لە سەر زەویەوە بۆسەر ئاو یاخود شاخەکان کە پەستانی هەوا تێیدا جیاوازە لەرینەوە درووستدەبێت و هیچ پێویست بە ترس ناکات.

 

 

– فلاشی باڵەکان

کاتێک لە پەنجەرەکەوە فلاشی باڵەکان دەبینیت پێویست ناکات بترسیت، ئەوە زیاتر بۆ دیاریکردنی شوێنی فڕۆکەکە و پاراستنێتی لە یەگەری بەریەک کەوتن بەتایبەت لە نزیک فڕۆکەخانەکان.

 

– جوڵەی باڵەکان

کاتێک لە پەنجەرەوە تەماشای باڵەکان دەکەیت زۆر دەجوڵێت و دەترسیت ئێستا لێببێتەوە، بەڵام ئەو جوڵەیە ئاساییە و باڵەکان وا دیزاین کراون کە بجوڵێ، بۆیە ترسی ناوێت.

 

– دەنگ و لەرینەوەی نیشتنەوە

لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکەدا دەنگی تایە و لەرینەوە دروستدەبێت و کەشێکی ترسناک درووستدەکات، لەکاتێکدا خۆی مەترسی نییە و فڕۆکەکە بۆ ئەوە ئامادەکراوە، لە وێنەی یەکەمدا تایەی کۆنی فڕۆکەیە کە بەهۆی نشتنەوەوە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقیوە، تایەی فڕۆکەکانی ئێستا ماددەی نایترۆجینیان تێدەکرێت بۆیە ئەو مەترسییە درووستناکەن.

ریکلام

بەزمەسات

٥ هەڵەی گەورە لە پەیوەندیدا گەر شیرین و فەرهادیش بن لەیەکتان دەکات!


خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک هەڵەی گەورە لە پەیوەندیدا گەر شیرین و فەرهادیش بن لەیەکتان دەکات:

 

-چاوەروانکردنی شتی زۆر یاخود زۆر کەم لە بەرامبەرەکەت

-زۆر هەڵەیە هەمیشە هاوسەرەکەت کەم بکەیتەوەو هیچ هیوایەکت پێی نەبێت و هەمیشە چاوەرێی شتی خراپی لێبکەیت چونکە ئەوە وادەکات بێهیواببێت و ئەوکارەبکات کە تۆ لێی دەترسیت. بەهەمان شێوە نابێت زۆر پێشبینی و هیوات بە هیچکەسیش هەبێت چونکە لەوانەیە ئەو کەسە نەتوانێت ئەوشتەی تۆ لێی چاوەرێدەکەیت بیکات بەوەش توشی شەرو بێهیوای دەبیت.

 

-لەیەک تێنەگەیشتن

-گرنگترین شت لە پەیوەندی سەرکەوتودا لەیەک تێگەیشتنە بۆیە پێویستە کات بۆ تێگەیشتن لەبەرامبەرەکەت تەرخان بکەیت و لەبیرتبێت هیچکات ناتوانیت کەسێک لەماوەی شەو رۆژێکدا بگۆریت چونکە تەمەنێکی ویستوە تا بوە بەوکەسەی کە ئێستا هەیە بۆیە هەوڵدان بۆ گۆرینی دەبێتە هۆی شەرو لێک جیابونەوە ، لە پەیوەندیدا گرنگ نیە تەنها کەسەکە بناسیت بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لێی تێبگەیت.

 

-نەبوونی کات بۆ یەک

-کات تەرخان نەکردن بۆیەکتر و گوێنەدان بە هەستی یەکتر و دورەپەرێزی ئەمانە هەموی هۆکارن بۆ بێزاربون لەیەکتر و دورکەوتنەوە چونکە مرۆڤەکان پێویستیان بەوەیە کە هەست بە گرنگی خۆیانبکەن لەژیانی بەرامبەردا ، بۆیە واباشترە کاتی زیاتر بۆیەکتر تەرخان بکەن و هەستەکانتان بۆیەکتر دەرببرن.

 

-دابڕانی گفتوگۆ

-قسەکردن و دروستکردنی موناقەشە لەگەڵ هاوبەشی ژیانتا کارێکی زۆر گرنگە چونکە بێدەنگی پەیوەندی بەرەو کۆتای دەبات و لەناویدەبات ، بۆیە هەمێشە هەوڵی قسەکردن بدەن لەگەڵ یەکترو کێشەکانتان بە موناقەشە چارەسەر بکەن.

 

 

-چاوەڕوانی پەیوەندی پێرفێکت

-هەوڵدان بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی پێرفێکت و زۆر سەرکەوتوت هەبێت هەندێک جار شتەکان خراپتر دەکات و دەبێتە هۆی ناتەواوی و زوتر لێک دورکەوتنەوە واباشترە شتاکان خۆی چۆنە هەر بەو جۆرە قبوڵیان بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

لە هۆنگ کۆنگ ئەم پرسیارە لە خوێندکارە نمونەییەکان کرا، تۆ وەڵامەکەی دەزانیت؟


خێزان
لە خوێندنگایەکی نمونەی لە هۆنگ کۆنگ و بۆتاقیکردنەوەی وەرگرتنی خوێندکارەکان لە خوێندنگەکە، ئەم پرسیارەیان لێکرا کە بۆ زانینی وەڵامەکەی پێویستت بە زیرەکی و وریاییە، بەڕای تۆ ئەو ئۆتۆمبیلە لە پارکی ژمارە چەند وەستاوە؟

بۆ زانینی وەڵامەکەی بەسادەی پێویستت بەوەیە وێنەکە هەڵبگێڕیتەوە، پاش ئەوەش بۆت دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبیلەکە لە پارکی ژمارە ٨٧ وەستاوە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

٧ فێڵ دەکەین لە مێشکت بەتوانابە بەخێرایی ئاشکرایان بکە


خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەن ئەوەی لەسەر تۆیە دەستنیشان کردنی ئەو شتەیە کە ئێمە داوات لێدەکەین و یارمەتی ئەمانەی خوارەوە بدە بە لێهاتوویت.

-ئەم پیاوە ژنەکەی دیار نییە و زۆر تووڕەیە.

-ئەم کۆمەڵە چەتەیە کەسێکیان دۆزیوەتەوە و دەیانەوێت بیکوژن و بۆمان بدۆزەوە و ڕزگاری بکە.

-ئەستێرە ناسەکە هێشتا لە ژوورەوەیە و منداڵەکان بە دوای ئەودا دەگەڕێن، دەتوانیت بۆمان بدۆزیتەوە.

-ڕێوییەکی دیکە لە ڕێدایە بۆ خواردنی قازەکان و یارمەتییان بدە تاوەکوو خۆیان ڕزگار بکەن لێی.

-ئاژەڵێکی دڕند چاوەڕێی ئەم ڕاوکەرە دەکات و بەخێرایی شوێنەکەی پێ بڵێ تاوەکوو بەرەو ئەو ئاڕاستەیە نەچێت.

-ئەم قازانە خەریکە تووشی مەترسییەک دەبنەوە و پێیان بڵێ ئاژەڵە مەترسیدارەکە لە کوێدایە.

-شێفەکە بیری چووە کە گۆشتەکەی لە کوێدا داناوە، دەتوانیت هاوکاری بکەیت و شوێنەکەی پێ بڵێیت؟

 

وەڵامەکان:

 

1

2

3

4

5

6

7

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان