ئەفسەرێكی پۆلیس لە كەركوك كوژرا



سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ دەوام خالید مەحمود، ناسراو بە شێخ خالید، ئەفسەری پۆلیسی ناحیەی پردێ بە دەستڕێژی گولــلە كوژراوە.

ئاماژەبەوەکراوە، ئەو ئەفسەرە لەكاتی بەڕێكەوتنی بۆ دەوام لەسەر ڕێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر، لە نزیكی پردێ دەستڕێژی گولەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، “هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.”

بەغدا تیمێکی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی سلێمانی دەکات
پێشت بەغدا تیمێکی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی سلێمانی دەکات
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات
دواتر سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات
ەیوەندیدار