ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

چاوەڕوانن بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕابسپێردرێت
مالكی و سەدر هەریەكەیان خۆیان بە خاوەنی كوتلە گەورەكە دەزانن

خەڵك- بەشی هەواڵ
كوتلەی “بنیاتنان” كە دەوڵەتی یاسا و فەتح لەخۆدەگرێت ڕایگەیاند، 153 پەرلەمانتار بە ئیمزا و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ چونەتە نێو كوتلەكەیان، نەك لەڕێی سەرۆكی كوتلەوە، بۆیە لەئێستادا چاوەڕوانن بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕابسپێرێت.

ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، “وەك بەدەنگەوەچوونی ئازارەكانی گەل و داخوازییەكانی خەڵك لە چوارچێوەی دەستور، هاوپەیمانی بنیاتنانمان پێكهێنا، چونكە ئێمە لەئێستادا لە قۆناغی بنیاتنانین لەپاش نەمانی دیكتاتۆری و كوتلەكەمان 153 پەرلەمانتار بە ئیمزای خۆیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەخۆدەگرێت نەك لەڕێی ئیمزای سەرۆكی كوتلەوە”.

ئاشكراشی كردووە، “هاوپەیمانییەكەش بەفتح و دەوڵەتی یاسا و 21 پەرلەمانتاری نەسر و 23ی هێزە عیراقییان و 9ی وەتەنیە و ئیرادە و سەڵاحەدین و هویتنا و شەبەك و توركمان لەخۆدەگرێت، بۆیە چاوەڕوانین بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕابسپێردرێین”.

بە وتەی ئەسەدی، “دەرگامان كراوەیە، لەو بڕوایەداین بوونی ئەوانی تریش پێویستە بۆ بەرژەوەندی عیراق، ئەوەی دەیەوێت ڕێگریش بكات، یاسا لەنێوانماندایە”، ئاماژەی بەو بەڵێنەش كردووە، كە پێشتر پێشكەشیان كردووە سەبارەت بەوەی دەبێت كوتلەكەیان نیشتمانی بێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە كوتلەی “چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە”ی (سائیرون و نەسر و وەتەنیە و حیكمە) خۆی وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاند و دەڵێت: “زیاتر لە 180 پەرلەمانتاری كۆكردووەتەوە”.

كوتلەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ئەوان گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عێراقن و حكومەتی ئایندە پێكدەهێنن.

كوتلەكە لە نەسر، سائیرون، حیكمە، وەتەنیە، بەرەی توركمانی و ژمارەیەك كوتلەی دیكە كە لە نێویاندا “نەوەی نوێ” تاكە لیستی كوردییە پێكدێت، تاوەكو ئێستاش (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە)، یەكێتی و پارتی و حزبەكانی تری ئۆپۆزسیۆن، بڕیاریان نەداوە بچنە پاڵ كام لەو كوتلانە.

لای خۆشیەوە، دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا جەختی لە بەردەوامی گفتوگۆكان كردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، تا ئێستا نەچوونەتە پاڵ هیچ بەرەیەك.

کوردستان

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ھەرێم جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ 17/9/2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرا، بەتایبەتی پرسەكانی بودجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عیراق و ماددەی (140) و داڕشتنی یاساكان و هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و توندڕەویی.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان لە عیراق و هێزە عیراقییەكان و كاری پێكەوەییان و یەكدەنگی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان و برەودان بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا كرایەوە.

جێی ئاماژەیە، سەرۆك كۆماری عیراق و شاندێكی یاوەری، ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بە فەڕمی داوای‌ لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كرد، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

میدیا عیراقییەكان نووسراوێكیان بڵاویانكردووەتەوە تیایدا، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی‌ نوێنەران داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردووە، بە زووترین كات وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

نووسراوە كە ڕۆژی 16ی‌ ئەیلولی‌ 2019 ئاڕاستەی‌ سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كراوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، بەوپێیەی‌ لە بودجەی گشتی عیراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، پێویستە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە وردبینی‌ ژمارەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەرێم.. هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاریانداوە هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغە بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هەر بەرهەمێك لەناوخۆی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، ئەوا هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ و خواست لەسەری سنووردار دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان