ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانێتیەكەی عەبادی تەنها پێویستی بە 18 كورسی هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی هاوپەیمانێتی نەسر ڕایدەگەیەنێت، بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێویستیان بە 18 كورسی هەیە و چاوەڕوانی كورد و سوننە دەكەن.

عەلی سنێد، ئەندامی هاوپەیمانێتی نەسر، كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكراشی كردووە، هاوپەیمانێتیەكەیان لەگەڵ سائیرون و حیكمە و وەتەنیە بۆ پێكهێنانی گەروەترین كوتلەی پەرلەمانی پێویستی بە 18 كورسی هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ئێستادا چاوەڕوانی كورد و سوننەین بۆئەوەی بێنە نێو هاوپەیمانیەكەی ئێمە و گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی ڕابگەیەنین.

ڕاشیگەیاندووە، هەر یەك لە هاوپەیمانێتی سائیرون بە 54 كورسی و نەسر بە 43 كورسی و ڕەوتی حیكمە 20 كورسی و وەتەنیە 21 كورسی و 10 كورسی چەند كوتلەیەكی دیكە پێكدێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بە پێی مەرسومی كۆماری عیراق، سبەی دەبێت یەكەم كۆبونەوەی خوولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و میران محەمەد، كاندیدی یەكێتی لە بەغدا پێشتر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێناچێت سبەی سەرۆك و جێگرەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێرێت و تەنها بۆ شەرعیەت دانە بە خوولی نوێ.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان